У нас вы можете посмотреть бесплатно Diwani Zari دیوانی زاری или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
زاری له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌رزێر له ئاوایی ئاڵكه‌ڵوو سه ر به شاری سه‌قز له ساڵی 1905 له‌دایك بووه ، زاری كوڕی فه‌قێ عه‌بدوڵڵای كوڕی ساڵح كوڕی مه‌لا فه‌یزوڵڵا كوڕی مه‌لا حه‌مزه كوڕی مه‌لا ئه‌بوبه‌كره ، ئه‌م بنه‌ماڵه هه‌ر له‌كۆنه‌وه له خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێگای پێغه‌مبه‌ری مه‌زن بوون، ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ده‌ست و دڵپاكی و به چاكی و پاكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ته‌قه‌للایان داوه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه زاری توانیویه‌تی بچێته خوێندن جگه له منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شار و منداڵی ئاغای دێهات ، كه‌س ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بچێته مه‌دره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تی ، ته‌نانه‌ت له دێكانیشدا مه‌دره‌سه نه‌بووه ،هه‌ر بۆیه له حوجره و مزگه‌وت له‌لای مامۆستا ئاینییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی و مامی ده‌ست له خوێندن هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌ركی خێزانێكی ڕه‌شوڕووتی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، به‌هۆی بارودۆخی ژیانییه‌وه چه‌ندین دێ و دێهات گه‌ڕاوه و به‌كاری كشتوكاڵ و مامۆستایه‌تی ژیاوه ، له‌و كاته‌دا ئاغا (فه‌یزوڵڵاخان) دڵخۆشی ئه‌كات و باخچه‌یه‌كی پێ ئه‌دات ، ئیتر تا ئاوابوونی ته‌مه‌نی كه ڕێكه‌وتی (1982)ه له‌وێ درێژه‌ی به ژیانی داوه، زاری وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی به ڕه‌نج و ماندووبوونی خۆی نانی ژیانیی په‌یدا كردووه ، به‌بۆنه‌ی حكومه‌تی پاشایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ كتێب و گۆڤارێكی كوردیی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه و نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ شاعیرانی تر په‌یوه‌ندیی هه‌بێ ، ده‌نا ته‌جروبه‌ی شیعریی زۆر به‌رزتر ده‌بوو، ته‌نیا جێیه‌ك كه پێی ئاشنا بووه ڕادیۆی كرماشانی ئه‌وكات بووه ، كه شوكروڵڵای بابان و سواره‌ی ئیلخانیزاده به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، جگه له‌وه له‌ماوه‌ی ژیانیدا هیچ گۆڤارێك نه‌بووه تا شیعره‌كانی چاپ بكات