У нас вы можете посмотреть бесплатно #چۆن или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
#چۆن بەسێ قۆناغ #باخێکی_نموونەیی دروست دەکەی؟ دروستکردنی باخ و بنیاتنانی پێویستی بەشارەزایی و بەرچاوڕۆشنییە، بۆئەوی ئەو ڕەنج و ئەرک و خەرجییەی دەیکەی بەهەدەرنەڕواو سوودی لێوەربگری، پێمخۆشبوو چەن زانیارییەک بخمە بەردیدی ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ باخێکی نموونەی و بەرهەمدار بنیات بنێن.... 🔵 قۆناغی یەکەم ئەم قۆناغە دابەشدەکەین بەسەر (کەش و هەوای گونجاوو، خاک، جۆری نەمام و سەرچاوەی ئاو)دا بەجۆرێک کە ئەم چوار بەشە تەواوکەرو بنچینەیین: ۱🔹هەڵبژاردنی خاکی گونجاو: خاکی گونجاو پایەیێکی بناغەییەو پێویستە جۆری خاکەکەت بزانی و بناسی چ جۆرێکە؛ ئەگەر گونجاوە زۆرباشە، بەڵام ئەگەر نەگونجاوبوو چۆن وای لێبکەین بگونجێ؟ یان ڕووبەرێک و پارچە زەوییەکەت هەیە ڕەنگە دووجۆر یان سێ جۆر خاک بێت یان بەرزو نزمی تیابێت و دەتەوێ چەن جۆرێک داری بەرداری تیابڕوێنی پێویستە کارێکی وابکەی دارەکان بەسروشتی جۆرو شێوەی خاکەکە بگونجێنی... ۲🔹کەش و هەوای ناوچەکەت: زانینی کەش و هەوای ناوچەکەت لەڕووی بەرزوو نزمی پلەکانی گەرماوەو ڕێژەی بارینی بارانی ساڵانە پایەیێکی ترە کە پێویستە بزانیت و تاڕادەیەکی باش پێی ئاشنا بیت بۆئەوەی ئەو دارو نباتەی لێێ دەڕوێنییت توانای مانەوە گەشەو بەرهەمدانی هەبێت لێی، لەبەرئەوەی هەر دارو ڕووەکێک پلەی گەرمای تایبەت بەخۆی هەیەو پێی دەوترێ (#درجاة_الحرارة_المثلی) واته: #پلەی_گەرمی_نموونەیی، چونکە ئەگەر ئەمە دروست نەبێ دارەکەت وەک پێویست بەرنادا، بەنمونە داری سێو بەپێی جیاوازی جۆرەکانی پێویستیان بە (٦۰۰ - ۱۰۰۰) #کاژێری_ساردی هەیە (#الساعاتی_البرودة)یه، هەروەها داری قۆخ بەپێی جیاوازی جۆرەکانی پێویستیان بە (٤۰۰ - ٦۰۰)ە... ۳🔹هەڵبژاردنی #جۆر (#صنف)ی داری باش: جۆری باشیش پایەی سێهەمی سەرکەوتنی کارەکەتە، چونکە ناکرێ لە جۆری دارو بەرهەمەکەی دڵنیا نەبی و بیڕوێنی و دوای چەن ساڵ لە خرجی و ماندوو بوون دارەکەت هیچ بەرهەمێکت نەداتێ یان ئەو بەرهەمەی دەیدا خراپ و بێ سوود بێ و پارە نەکات... ٤🔹سەرچاوەی ئاوی پێویست سەرچاوەی ئاو ئیتر ئاوی کارێزو کانی بێت کەئەمەیان باشەو کێشەمان نییە، بەمەرجێ هەمیشەیی و بەشی پێویست بکات یان دەتەوێ پشت بەئاوی بیر ببەستیت ئایا ئەو شوێنە ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی باشە یان خراپ؟ بۆئەوەی دواتر ئەو نەمام و دارانەی دەیان ڕوێنی بتوانی ئاودانێکی ڕێک و دروستی بۆ بکەی و بەهۆی کەمی ئاو دارەکانت گرفتیان بۆ دروست نەبێ..... 🔵 قۆناغی دووەم دانانی نەخشەیەکی ئەندازیاری جوان و ڕێک و زانستییە، کەئەویش دووری نێوان دارەکانە لەڕیزەکاندا، هەروەها دووری نێوان ڕیزەکانە لەیەکترەوە بەپێی جۆری دارەکان (۳م٭۳م ، ۳م٭٤م ، ٤م٭٤م ، ٥م٭٥م ، ٥م٭٤م ۱۰م٭۱۰م....) دووری نێوان دارەکان بەشێکیشی پەیوەندی بەجۆری دارەکان و کەش و هەوای ناوچەکەوەیە، هەروەها نەخشەیەکی جوان و ئەندازەیی وادەکات کە چوویتە ناوباخەکەت هەست بەخۆشی و ئاسوودەیی دەروونی دەکەی، چونکە بەئەزموونی خۆم و پیشەکەشم هەندێ باخ یان زۆرێک لەو باخانەی دروستکراون کاتێ سەردانیان دەکەین گرنگی بەنەخشەکەی نەدراوە هەست مورتاحی ناکەی، لەلایەکی تریشەوە لەکاتی دانانی سیستەمی ئاودێری و سۆندەکان دیسانەوە کێشە دروست دەکات... 🔵 قۆناغی سێیەم کارە کشتوکاڵییەکان قۆناغێکی تری گرنگی باخدارییە، ئەگەر قۆناغەکانی پێشووش بەباشی هاتبێ کارەکانی ئەم قۆناغە گرنگی پێنەدرێ و لەکات و وادەی خۆیدا جێبەجێ نەکرێن بەزەرەرو لەناوچوونی باخ و دارەکان کۆتایی دێت.... کارەکانیش وەک: ( کێڵان، سیتەمی ئاودێری و ئاودان، بژارکردن، دەرمانکردن، هەڵپاچین، لێکردنەوەی بەرهەم، پەینکردن [ئاژەڵی یان کیمیایی]).... لەم دوو لینکەی خوارەوە دووبابەت هەیە هەندێ زانیاری پەیوەست بەم بابەتانەی تیادایە: 1. https://m.facebook.com/story.php?stor... 2. https://m.facebook.com/story.php?stor... بــــــــەهـیــــــــــــــوای ســـــــــــــــــــــوود. نووسینی #ئەندازیار_هێمن_محمدامین #پسپۆڕی_پاراستنی_ڕووەک #ئەندازیاری_ڕاوێژکارو_سەرپەرشتیاری_پڕۆژەو_کارە_کشتوکاڵییەکان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ⚠ تێبینی: ۱. بابەت و ڕێنماییەکانم بۆ سوودی گشتییەو هیوادارم زۆرترین کەس سودیان لێوەربگرن؛ بۆیە هەر بەڕێزو پەیجێک ئازادن لای خۆیان بڵاویان دەکەنەوە، بەڵام بێ لابردنی ناوەکەم، چونکە بەداخەوە تائێستا چەن بابەتێکم لەشوێنی ترو کەسی تر بڵاویان کردۆتەوە بێ ناو هێنانم!!! ۲. هەربەڕێزێک پرسیاری هەیەو زانیاری زیاتری دەوێت با پەیوەندیم پێوەبکا (07701474765)، چونکە بەکۆمێنت و مەسج هەم کاتی دەوێ و ناتوانم حەقی خۆی پێبدەم... هەمیش ڕەنگە لەکاتی خۆیدا وەڵام وەرنەگرنەوە.