У нас вы можете посмотреть бесплатно پێشمەرگەیەکی قارەمان و لێهاتوو بە هەڵمەت و دڵسۆز و دەست وەشێن و لێزان или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
((عەتا قادری)) فەرماندەی تیمی قارەمانی بێ وێنەی سازمانی خەباتی کوردستان شەهید عەتا قادری کوڕی شوکروڵا ساڵی (1349)ی کۆچی خۆری لە دێی یەمەنانی سەرەوە لە ناوچەی ژاوەروو لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە ئاواییەکەی خۆیان تەواو کرد دوایی هاتۆتە شاری سنە و سیکلی وەرگرتووە. ساڵی (1363)بە مەبەست موبارزە دژی رژێمی ئاخوندی دەچێتە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی کوردستان وە نزیک بە دووساڵ لەو ریزەدا دەمێنێتەوە و پاشان هەستی نەتەوایەتی و دڵسووتان بۆ میللەتی کورد هانی دەدا کە بۆ گەلی کورد و بۆ رزگاری لە دەست ستەمی نەتەوایەتی چەند قات، بچێتە ئەو ریزانەی کە بۆ ئەم ئامانجە خەبات دەکەن و تێدەکۆشن. بۆیە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی هەڵبژارد. شەهید عەتا لە پاییزی ساڵی (1365)دا هاتە ناو ریزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوە. شەهید عەتا ئینسانێکی زیرەک و ئەهلی کار وتێکۆشان بوو. سازمان دوای ماوەیەک ناردییە دەورەی کادری دەرمانییەوە. پێی نەچوو کە بە کادرێکی سەردەرچوو بە کەڵک لە کل هاتەدەر. ئەمجار لە گەڵ ئەوەشدا کە ئەرکی دەرمانی دەدی یارمەتی بەشی ڕاگەیاندن وبڵاوکردنەوەی دەداو لە بەشی بۆڵتێنیش دا کاری دەکرد کاتێک تیمەکانی عەمەلیاتی نیزامی دەردەکەوتن شەهید عەتا بەناوی کادری دەرمانی لەگەڵ تیم دەڕوویی. بەڵام تەنیا کاری ئەوەندە نەبوو بەڵکو وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان و لێهاتوو بە هەڵمەت و دڵسۆز و دەست وەشێن و لێزان لە چالاکییەکاندا بەشداری دەکردو رێزی بەرچاوی بوو لەناو هەڤاڵاندا. بەراستی شەهید عەتا لەئازایی بەولاوە تەهووری بوو واتە شوجاعەتێکی ئینتحاری هەبوو. بەکوردی خۆمان هەرملی پێوە دەنا. دیواری ترس لە بەرانبەری دا هەڵمودووکەل بوو. شەهید عەتا لە چالاکییەکانی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی خوێناوی لە ناوچەکانی بانە ومەریوان دا هاوبەش بوو. کە لەچالاکی لە حەسانەوەو تەداروک گرتن، لە بنکەکانی پێشمەرگەدا دانیشێ کە تفەنگ وتاقمی لەخۆ دەدا و پوزەوانەکانی هەڵدەکێشاو بەرەو گۆڕەپانی جەنگ دژی هێزەکانی رژێم دەستی پێ دەکردو سوورایی شادمانی لە لێوی دەگەڕا. هەر بەو حەماسە گەرم وبریاڕە کول نەبووەوە ژیانی پێشمەرگانەی درێژە پێ دا. شەهید عەتا قادری لە بەهاری ساڵی 1370دا لە بەر هێندێ هۆ لە براکانی هاوسەنگەری لە سازمانی خەباتدا هەڵبڕاو وناچار بە چوونەوە ژێر دەسەڵاتی رژێم بوو. رژێم گرتی ولە زیندانی کرد ودوای ماوەیەک ئازارو ئەشکەنجە لە مەحکەمەیەکی گۆپاڵی دا حوکمی ئیعدامیان بە سەر دا سەپاند. لە بەهاری ساڵی1371دا لە گێرانەوەی لە دادگا بۆ زیندان بە دەستبەندەوە توانی خۆی فڕێ داتە ناو جەماوەرەوە وهەڵێ وخۆی بگەیەنێتە ماڵی برایەکی کوردی پاک لە شاری قارەمانپەروەر وقارەمان پارێزی سنەدا. دەستبەندی بۆ دەکەنەوەو دوای حەسانەوە بەڕێی دەکەنە ناو کۆڕی هەڤاڵان لە بنکەکانی سازمانی خەباتی کوردستان، وە شەهید عەتا لە گەڵ برا هاوسەنگەرەکانی بە یەک شاد بوونەوە. لە دواییەکانی بانەمەڕەی 1372دا بە فەرماندەیی تیمێک بەرەو مەریوان و پاشان سنەو دەرووبەری بەڕێ بوون لە 26ی بانەمەڕەدا خۆ دەگەیەننە شارە قارەمانپارێزە کوردپەروەرەکەی سنە، ماوەی 8رۆژ لەو شارەمانەوە زیاتر لە دە عەمەلیاتیان دژ بە هێزەکانی رژێم ئەنجام دا. وەک لە سەرەتادا گوترا ئەو تیمە شاری سنەیان پڕ کردبوو لە پێشمەرگەی خەبات. (ملک الموت) لە هەموو کوچە وکۆڵانێک لە سەر هێزەکانی رژێم دەگەرا, ئای خودا بنازم بە قودرەتت کە ویستت ئینسانێک یان دەستەیەک خاوەن سام کەی دەیکەی و هێزی لەبڕان نەهاتووی پێ دەبەخشی. جێگەی داخە کاتێک پێشمەرگەکان لە خیابانی نزیک مەیدانی ئیقباڵ دەکەونە کەمینی هێزی دوژمنەوە هەر لە سەرتادا کاک جەمیل سەججادی بە گوللەی دوژمن دەپێکری کاک عەتا قاردی فەرماندە بۆیاردەیان دەگەرێتەوە سەریان و هەوڵی دەربازبوونی کاک جەمیل و کاک کاوە نانەوا دەدات بەڵام بەداخەوە بۆ خۆشی بە سەختی بریندار دەبێ بە شێوەیەک کە توانای دیفاعی نامێنی. کاتێک بەکرێگیراوانی رژیم دێنە سەری پێ یان وایە گیانی سپاردوە هەر بۆیە دەیبەن بۆ ساردخانە بەڵام کاتێک لە سەردخانە دایدەنێن، بەیانیەکەی کەسیک سەردانی ساردخانە دەکات و هەست بە جوڵانەوەی کاک عەتا دەکات. کاک عەتا دەگوێزنەوە بۆ بیمارستان و تیماری دەکەن بە هیوای ئەوەی بە چاک بوونەوەی بتوانن زانیاری لێ وەرگرن. بەڵام شەهید (شاهۆ) عەتای قارەمان لە دوای چاک بوونەوەی وەک پڵینگی بەند کراو بە سەر جەلادەکانی رژیمدا دادەخوڕی و بە دروشمی درود بۆ سازمانی خەبات و مەرگ و نەمان بۆ رژیم و ئاخوندە ملهوڕەکان لە بەرانبەریاندا دەویستێتەوەو وەک تێکۆشەرانی راستەقینەی سازمانی خەبات سیماو هیممەتی شۆڕشگێرانەی دەردەخاو بە دوژمن نیشان دەدا کە ڕۆڵەکانی سازمانی خەبات هەمیشەو لە حەستەمترین کاتدا بڕیاری شۆڕشگێرانەو نەتەویی و ئازادیخوازیان نیشان دەدن. ئەو زیندانیە سیاسیانەی کە بۆ ماوەیەک لە گەڵ شەهید عەتا لە زیندانەکانی ڕژیم بوون باس لە قارەمانی کەم وێنەو نەبەزیی و چاونەترسی ئەو مرۆڤ ئازاو فەرماندە نمونەیەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات دەکەن. شەهید عەتای قارەمان لە دوای چەندین مانگ شکەنجەی قورس لە لایەن دادگای بەد ناوی ئینقلاب حوکمی ئیعدامی بە سەردا سەپێندراو لە 18ی ڕەزبەری 1372دا شەهید کرا. =============== #خەبات_میدیا #سازمانی_خەباتی_کوردستانی_ئێران #خبات_میدیا #khbat_media 👇👇👇 https://linktr.ee/khabatMedia #سازمانی_خەباتی_كوردستانی_ئێران #ئێران #کورد #کردستان #sazmanixebat #شۆڕشی_ژینا #ژینا_ئەمینی #پێشمەرگە ==================== FACEBOOK: / dengikhabatikurdistan INSTAGRAME : / davjhg. .