У нас вы можете посмотреть бесплатно بۆچی بلۆتۆ هەسارە نییە؟ - Why is Pluto not a planet? или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بەدرێژایی مێژوو، ژمارەی هەسارەکانی سیستەمی کۆمەڵە خۆرەکەمان کەم و زیادیان کردووە، هۆکارەکەشی پەیوەندی بەوەوە نییە کە ئەو هەسارانە لەپڕێکدا دەرکەوتبێتن یاخود دیار نەمابن، بەڵکوپەیوەندی بەشێوازی دۆزینەوەیانەوە هەبووە. ئەو هەسارانەی لە سەدەکانی ڕابردوودا لە لایەن زانایانەوە دۆزرابوونەوە، ئەو پێنج هەسارەیە بوون کە دەتوانرا بە چاوی ئاسایی ببینرێن، ئەوانیش بریتین لە: عەتارد، زوهرە، مەریخ، مشتەری، زوحەل. یۆنانییەکۆنەکان هەریەک لەخۆر و مانگیان بۆ لیستی هەسارەکانیان زیادکرد، بەڵام بۆچونەکەیان بەهۆی ئەوەی هیچکام لەخۆر و مانگ هەسارەنین سەرینەگرت. لە ١٣ی ئازاری ساڵی ١٧٨١دا هەسارەی یۆرانۆس دۆزرایەوە، دۆزینەوەی یۆرانۆس شۆڕشێکی زانستی گەورەبوو لەوکاتەدا، چونکە کەس لەو بڕوایەدا نەبوو کەهەسارەی تر هەبێت لەدوای ئەو پێنج هەسارەیەوە کە بەچاویی ئاسایی بینرابوون. پاش ئەو دۆزینەوەیەش، گەڕەستێرۆچکە و هەسارۆچکەی تری زۆر لەوناوچەیەی ناسراوە بە پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە کە دەکەوێتە نێوان خولگەی هەریەک لە هەسارەکانی مەریخ و مشتەرییەوە دۆزرانەوە، کە پاڵێوارو بوون بۆ دانانیان وەک هەسارە، نمونەی ئەوانیش بریتییبوون لە سیریس، ڤێستا، پاڵاس و جونۆ. لە پەرتوکە زانستییەکانی سەرەتای سەدەی هەژدەدا، هەریەک لەو گەڕەستێرۆچکانە بە هەسارە هەژمارکرابوون، دواتر کە لەناوەڕاستی هەمان سەدەدا و لەساڵی (1846) کە هەسارەی نەپتۆن دۆزرایەوە، بۆ ماوەی دەیان ساڵ، لیستێک بە ژمارەیەکی زۆر هەسارەمان لەبەردەستدابوو. لەو کاتەدا هیچ جیاکارییەکی ڕوون نەبوو لە نێوان ئەو هەشت هەسارەیەی ئەمڕۆ پێی ئاشناین و ئەو گەڕەستێرۆچکە گەورانەی کە دۆزرابوونە وە، پاشان لە دوای نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەوە، زیاتر لەسەد هەسارۆچکەی تر دۆزرانەوە و دواتر جیاواز لە هەسارە بە گەڕەستێرۆچکە پۆلێنکران. وا پێناسەی گەڕەستێرۆچکەکان کرا، کە ناکرێت لە ئەستێرەکەیان جیابکرێنەوە چونکە بونیان هەیە و لەبۆشای ئاسماندا لەجوڵەو گەشتدان، پێش نزیکەی دەوروبەری سەد ساڵێکیش لەمەوبەر، پلەکەیان لە هەسارەوە هێنرایە خوارەوە بۆ گەڕستێرۆچکە. لە پاش دۆزینەوەی بلۆتۆ لە ساڵی 1930 بەو قەبارەیەو لەو دووریە زۆرەدا، خەڵکانێکی زۆر لە بوارە زانستییە ئاسمانەوانییەکاندا بەرگری مانەوەی بلۆتۆیان دەکرد لە ریزبەندی هەسارەکاندا و ئەوکات بە هەسارە هەژمار دەکرا، بەڵام دواتر و پاش دەیان ساڵ، دەرکەوت کە بلۆتۆ شوێنکەوتەی نیشانەو نەریت و مەرجی بوون بە هەسارەیی تیادا نییە. هەسارەکانی کۆمەڵەخۆرەکەمان بەشێوەی یەک لەدوای یەک و بەیەک ئاست لەدەوری خۆر، خولگەیەکی بازنەییان هەیە. بەڵام بلۆتۆ بەلاری و بەشیوازێکی هێلکەی دەخولێتەوە بە دەوری خۆردا، بە جۆرێک کە لە هەندێک شوێندا لە ماوەی ساڵێکی خولانەوەی بەدەوری خۆردا لە هەسارەی نەپتۆن نزیکتر دەبێتەوە لە خۆرەوە. لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا بەڕوونی ئەوە ئاشکرا بوو کە قەبارەی بلۆتۆ زۆر لەوە بچوکترە کە پێشبینی دەکرا، بەجۆرێک کە تیرەکەی نزیکەی 70٪ تیرەی مانگی هەسارەی زەوییە. بۆ زانایان کێشەی بلۆتۆ تا نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بەردەوام بوو، دواتر شانبەشانی فراوانبوونی زانست و تەکنەلۆژیای بواری ئامێری تەلسکۆب، دۆزینەوەی تر لەدەوروبەری بلۆتۆ و خولگەکەی سەرنجدرا. بەوهۆیەشەوە هەروەک دۆزینەوەی پشتێنەی گەڕەستێرۆچەکەکانی نێوان خولگەی مەریخ و مشتەری، زانرا کە پشتێنەیەکی تر لەدەرەوەی خولگەی هەسارەی نەپتون هەیە کە بەپشتێنەی کویپەر ناسراوە. پاشان کۆمەڵێک تەن و گەڕەستێرۆچکەو هەسارۆچکەی تر دۆزرانەوە کە ناودارتینیان بریتیبوون لە ئێریس و سێدنا و هۆمێیا و مەیکمەیک. لە ڕاستیدا ئەگەر بڕوانینە ئەو لیستە، دەبینین گەلێک تەن و گەڕەستێرۆچکەو هەسارۆچکەی تر دۆزراونەتەوە. دواجار لە ساڵی 2006دا، یەکێتی فەلەکناسانی جیهانی بەکۆی دەنگ بڕیاری پۆلێنکردنی هەسارەیان مەرجدارکرد بەم شێوەیە: 1- دەبێت هەسارە خولگەی هەبێت بەدەوری خۆردا. 2- دەبێت بارستەی تەواوی هەبێت بۆ هێزی کێشکردنی خود تاکو بتوانێت بەرگری لە پتەوی لاشەکەی بکات، بۆئەوەی بەهاوسەنگی خڕی و شکڵ و شێوەکەی بپارێزێت. 3- دەبێت لەخولگەیەکی خاوێندابێت. لەگەڵ ئەوەی بلۆتۆ لەکۆی ئەو سێ مەرجەی بوون بەهەسارە خاوەنی دوومەرجیشە، بەڵام بە هۆکاری ئەوەی لە پشتێنەی کویپەردایە بۆیە خاوەنی خولگەیەکی خاوێن نییە یاخود نەیتوانییەوە ڕێڕەوی خولگەکەی بەدەوری خۆردا پاکبکاتەوە، لەبەر ئەوە بە هەسارە هەژمار ناکرێت. لەبەر ئەو هۆکارەشە بلۆتۆ بە هەسارەی قەزەم پێناسە دەکرێت، مەبەست لەو پێناسەیەش ئەوەدەگەیەنێت کە بلۆتۆ نەیتوانییەوە ڕێڕەوو خولگەی خۆی خاوێن بکاتەوە لەو ڕێڕەوەی کەبەدەوری خۆردا هەیەتی، هاوکات بە هۆکاری ئەو دۆزینەوە یاخود ئەو پۆلێنکردن و مەرجانەی بۆ تەنە ئاسمانییەکان دانراون، جۆری زۆرتری تەنە ئاسمانییەکان هەن کە دەبێت بیانناسین. لەلایەکی ترەوە بەهۆکاری ئەو گۆڕانکاریانەشی لە پۆڵێنکردنی تەنە ئاسمانییەکاندا کراون، گەڕەستێرۆچکەی سیریس بەهۆی ئەوەی ناوپۆشی زیوی هەیە و لەگەڵ خاڵی دووەمی مەرجی بوون بە هەسارەدا یەک ناگرنەوە، پڕوپاگەندەی ئەوە هەیە کە ئەویش بخرێتە لیستی هەسارە قەزەمەکانەوە. فەیسبوک: / kurdmedia.org