У нас вы можете посмотреть бесплатно Diaspora- دیاسپۆرا- هەولێرییەک ئەڵمانیا دەهەژێنێت или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئیمان رەشای لەسەر ستەیجی بەنێوبانگترین شۆی کێبڕکێی گۆرانی گوتن درەوشایەوە؛ ئیمان بەدرخان ساڵح لەم ماوەیەدا لەسەر ستەیجی بەنێوبانگترین شۆی کێبڕکێی گۆرانی گوتن لە ئەڵمانیا و جیهانیش درەوشایەوە. گۆرانییەکانی لە گوێی چەندین ملیۆن ئەڵمانیدا زرنگانەوە و سەرسامی کردن. لەماوەی رابردوودا، ئیمان بەدرخان کچە هونەرمەندی کورد لە یەکێک لە گەورەترین کێبڕکێی گۆرانیبێژی ئەڵمانیادا، سەرنجی ملیۆنان بینەری بۆ لای خۆی راکێشا. ئیمان بەدرخان، میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، ئەو خەڵکی هەولێرە لەوێ لەدایک بووە، بەڵام لە ئەڵمانیا لەنێو ماڵباتێکی هونەردۆست گەورەبووە. باسی لەوە کرد کە یەکێک لە ڤیدیۆکانی زیاتر لە 13 ملیۆن بینەری هەبووە. ئەو هونەرمەندە گەنجە ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئەوەی لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، بەڵام خوێندن و نووسینی کوردی بە باشی دەزانێت و لە ماڵباتێکی کوردپەروەر و هونەردۆستدا پەروەردە بووە. ئیمان رەشای لەبارەی سەرەتای کارە هونەرییەکەیەوە گوتی"پێشتر تەنیا لە قوتابخانە گۆرانیم گوتووە، بەڵام یەکەم ئەزموونی گۆرانی گوتنم لە شۆیەکەدا بوو کە بینەرێکی ملیۆنی هەبووە". لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەو خانمە هونەرمەندە کوردەکە جەختی لەسەر بەردەوامبوونی لە کاری هونەری کردەوە و رایگەیاند "لە هونەرەکەم بەردەوام دەبم و دەمەوێ لە رێگەی هونەرەکەشمەوە خزمەت بە نەتەوەکەشم بکەم".