У нас вы можете посмотреть бесплатно kamal mazhar 2 كورتەیەك لە ژیاننامەی د.كەمال مەزهەر لە زاری خۆیەوە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
دوای گەڕاندنەوەی تەرمەكەی لە ئەڵمانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی مێژوونووسی گەورەی كورد د. كەمال مەزهەر لە سلێمانی بەخاك سپێردرا. د. كەمال مەزهەر، مێژوونووس و نووسەری گەورەی كورد لە 16ی ئەم مانگە و لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. دوای گەڕانەوەی تەرمی د. كەمال مەزهەر بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڕێكرا بۆ سلێمانی و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی ئازار، لە گردی سەیوان لە سلێمانی لە تەنیش گۆڕی (ئەمین زەكی بەگ) بەخاك سپێردرا. كەمال مەزهەر لە ساڵی 1937 لە شارەدێی ئاخجەلەر لە دایك بووە و بەهۆی بوونی چەندین بەرهەم لەبواری نووسین و مێژوو نازناوی “مێژوونووسی گەورەی كورد”ی پێ دراوە. لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و لەوێ لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت، ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریس بوو. پوختەیەك لە كارەكانی: یەكەم/ بە زمانی عەرەبی 1- كوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەكەم 2- ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت 3- چاوپێكەوتنێك بە چەند كێشەیەكی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین 4- ڕۆلی گەلی كورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق 5- سەرھەڵدان 6- چینی كرێكاری عێراق پەیدابوونەوە و یەكەمین بزووتنەوەكانی 7- مەكیاڤێلی و مەكیاڤێلیسم 8- حەقیقەتەكانی مێژووی كوردەكان 9- چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەكان 10- چەند وانە لەسەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ دووەم/ بە زمانی كوردی 1- كوردستان لە ساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیھاندا 2- كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نھێنییەكانی حكوومەتی بەریتانیادا 3- ژن لە مێژوودا: كورتە باسێكی مێژوویی و كۆمەڵایەتی 4- تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە ڕۆژنامەنوسی كوردیدا 5- مێژوو 6- ڕونەسانس 7- پەڕەكانێك لە مێژووی گەلی كورد 8- چینی كرێكارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەكەمین بزووتنەوەكانی سێیەم/ بە زمانی ڕووسی 1- خەباتی ڕزگاركەری كوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢–١٩١٨ی زایینی 2- كورتەیەك لە مێژووی كوردەكان لە ساڵانی ١٩٥٨–١٩١٨ی زایینی 3- بەشدرایكردن لە نووسینی كتێبەكانی: پەیدابوونەوەی چینی كرێكار لە وڵاتە ئاسیایییەكان و ئەفریقایییەكان چوارەم/ وەرگێڕانەكان 1- سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو كوردەكان ئا. شامیلۆف 2- وەرگێڕانی ٥ كتێبی وانەیی زانكۆ 3- كوردەكانی ئیمپراتۆریی عوسمانی