У нас вы можете посмотреть бесплатно باسی بسم اللە - وتەی یەکەم - بەشی یەکەم или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
سەرجەمی پەیامەکانی نوور کتێبی وتەکان بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی وەرگێڕ: فاروق رەسووڵ یەحیا بەشێک لە (وتەی یه‌كه‌م) بسم الله الرحـمن الرحیم “بسم الله” سه‌ره‌تاى هه‌موو كارێكى خێر و گرنگه، بۆیه ئێمه‌ش له سه‌ره‌تاوه باسى ده‌كه‌ین و به “بسم الله” ده‌ست پێ ده‌كه‌ین بزانه ئه‌ى نه‌فسه‌كه‌م! ئه‌م وشه پاراوه پیرۆزه هه‌روه‌ك دروشمى ئیسلامه، له هه‌مان كاتدا زیكر و ویردى هه‌موو بوونهوهرانیشه به زمانى حاڵیان. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تێ بگه‌یت كه چ هێزێكى گه‌وره و بێ بڕانه‌وه له‌م وشه‌یه‌دا هه‌یه و، بزانیت چ به‌ره‌كه‌تێكى مه‌زن ونهبڕاوهى له‌خۆ گرتووه، ئه‌وا گوێ بۆ ئه‌م چیرۆكه كورته ڕابگره هه‌ر ده‌شته‌كییه‌ك بیه‌وێت به‌ناو ده‌شت و ده‌ر و بیاباندا بگه‌ڕێت و به ئازادى كاره‌كانى جێبه‌جێ بكات، ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌نا به‌رێته به‌ر هۆزێكى ئه‌و ناوچه‌یه و ناوى سه‌رگه‌وره‌ى ئه‌و هۆزه بزانێت و پشتیان پێببه‌ستێ، بۆ ئه‌وه‌ى له زیانى چه‌ته و شه‌ڕفرۆش و ڕێگران پارێزراو بێت و پێویستییه‌كانى جێبه‌جێ بكات. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا به ته‌نها ده‌ست ده‌مێنێته‌وه له به‌رامبه‌ر چه‌نده‌ها دوژمن و هه‌زاران پێویستیى ژیاندا. جارێكیان دوو كه‌س به‌ره‌و گه‌شتێكى وا كه باسمان كرد كه‌وتنه ڕێ. یه‌كێكیان مرۆڤێكى له‌خۆبورده بوو، به‌ڵام ئه‌وى دیكه‌یان سه‌ركه‌ش و له‌خۆبایى بوو. یه‌كه‌میان په‌ناى برده به‌ر سه‌رۆك هۆزێك. به‌ڵام دووهه‌میان ئه‌مه‌ى نه‌كرد و گوێى پێ نه‌دا. ئیتر هه‌ر یه‌كه‌یان به لایه‌كدا ڕۆشتن. یه‌كه‌میان كه ده‌گه‌یشته هه‌ر جێیه‌ك و دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌یانزانى سه‌ر به‌و هۆزه‌یه، ڕێزێكى زۆرى لـێ ده‌گیرا و بۆ خۆى ده‌حه‌سایه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێكى چه‌ته و ڕێگرى پێ بگه‌یشتایه، ئه‌وا ده‌سته‌ڵات و هێزى ئه‌و خێڵه ده‌بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ست نه‌خرێته ڕێى. به‌م شێوه‌یه و به‌وپه‌ڕى ئازادى و نه‌ترسانه‌وه گه‌شتى خۆى ته‌واو كرد و كاره‌كانى به‌جێهێنا. به‌ڵام كابراى سه‌ركه‌ش و یاخى، ئه‌وه‌نده ناخۆشیى تووش بوو كه له باسكردن نایه‌ت. به درێژایى گهشـتهكهى له ترس و بیم و خه‌فه‌ت و سـواڵكردندا بوو. به‌و جۆره، خۆى زه‌لیل و ڕسوا كرد. ئه‌ى نه‌فسى سه‌ركه‌شى یاخىبووم! چاك بزانه كه تۆ ئه‌و ڕێبوارهیت.. ئه‌و بیابانه پڕ له مه‌ترسییه‌ش ئه‌م دنیایه‌یه.. هه‌روه‌ها باش بزانه كه “هه‌ژارى” و “بێدهســـتهڵاتى”ى تۆ سنووریان نییه و دوژمنه‌كانت تابڵێى زۆرن و پێویستىیهكانى ژیانیشت لهبننایهن. كه‌واته په‌نا به‌ره بۆ خاوه‌نى ڕاسته‌قینه و كاربه‌ده‌ستى هه‌تاهه‌تایى ئه‌م ده‌شت و بیابانه، بۆ ئه‌وه‌ى دوور بیت له سه‌رشۆڕى و پاڕانه‌وه به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ران و ترست له هیچ ڕووداوێكى سامناك نه‌بێت له ڕێگاتدا. YouTube / @nurshin_ --------------------------------------------------------------------------- Facebook Page / nurshin-101823582046005 --------------------------------------------------------------------------- Facebook Group https://www.facebook.com/groups/13980... --------------------------------------------------------------------------- TikTok https://vm.tiktok.com/ZSJyX7DTc/ --------------------------------------------------------------------------- Instagram https://instagram.com/nurshin._?igshi... #نوورشینNurshin