У нас вы можете посмотреть бесплатно شەماڵ سائیب ، پەسەندكراوی هەموو كوردێكی هونەردۆست или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
شەماڵ سائیب ، پەسەندكراوی هەموو كوردێكی هونەردۆست #play #shamal_saeb شەماڵ سائیب وەك میوزیكژەن و گۆرانیبێژ، مامۆستا و ئەكادیمی، بێژەر و نووسەر لە ساتەوەختێكی زۆر دژواردا دەركەوت. ئەوكات كۆمەڵگای كوردی و هونەر بەگشتی و میوزیكی كوردی بە تایبەتی، بە هۆكاری باری كۆمەڵایەتی و ڕامیاری و ژێردەستەیدا لە ئاستێكی نەخوازراودا بوو. بەڵام ئەو هات و وەك ئەستێرەیەكی دیار لەماوەیەكی كەمدا وەك یەكەمین هونەرمەندی كورد توانیی كلیپ بۆ گۆرانیەكانی بكات، ئافرەت بەدەنگ و ڕەنگ ڕۆڵ بگێرێت لە كارەكانیدا، كە ئەمە بۆ ئەو ڕۆژگاری كۆمەڵگای كوردی و میوزیكی كوردی شتێكی نوێ بوو . شەمال سائیب یەكێ بوو لەو ئەستێرە درەوشاوانەی هونەری كوردی كە وەك "محەمەد عەلی مەدهۆش"ی شاعیر دەڵێت "لەماوەیەكی كەمدا ناوبانگێكی گەورەی دەركرد و گۆرانیەكانی لەناو بەشی زۆری كوردستاندا دەنگی دایەوە و پەسەندكراوی هەموو كوردێكی هونەردۆست بوو ".