У нас вы можете посмотреть бесплатно 2+2=1 ٢+٢=١ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
" ٢+٢=١ " دوو کۆ دوو یەکسانە بە یەک گەر گشت دوونیا ببن بەیەک ئەم هاوکێشەیە ناگۆڕێ پیری ژیر تاکو کۆرپەیەک بێ و بڕوا هەزار سەدەیەک ڕەح و خوێن لەڕێ بچۆڕێ کورد لەم ڕێگەیە نادۆڕێ تا ئەو دەمەی کوردێ مابێ لەم سەرزەوی کردگارە هەموو دوونیا بڵێن نابێ دوو کۆ دوو هەر ئەبێ یەک کەس ناتوانێ بڵێ چوارە گەرچی دەورم پڕ کەمتیارە چواردەورم چوار سەگی هارە نەک جەستە،ڕۆح بریندارە وەک شێخی پیر لەبەردەم دەروازەی شارا یان وەک قاضی بەجبەوە بۆ سێدارە ناکشێمەوە لەم بڕیارە دوو کۆ دوو هەر ئەبێ بەیەک کەس ناتوانێ بڵێ چوارە داربەڕوویەکی پتەوم ڕەگ و ڕۆح ئاوێتەی خاکە من نەکەوتوم و ناکەوم نەک خۆم، ناویشم سامناکە باش لە دووژمنم بەڵەوم هەناسەم بۆی ترسناکە قەت لەم ڕێگایە ناسرەوم دوو کۆ دوو هەرگیز چوار ناکا خەمی ئێستا و نەوەکانمە دووژمن زەفەرم پێ بەرێ شێخ و مەلا پێشگری پێشڕەوەکانمە ئەوبێ لەژێر ناوی دینا دەستی پیسی خۆییم بۆ بەرێ ئەمن لە ئەو دیندارترم ئەوینداری خاکی خۆمم لای خوا من لەئەو چاترم عاشقی زەڕەیەک خاک و قەترە ئاوی مەنگەگۆمم من کوردم و کوردستانیم بە ملیۆنان، نەوەم هەیە گەر لەسەر نەخشەش لەتم کەن دڵ و ڕۆحم یەک پارچەیە خانمی کورد جەنگاوەر پەروەردە ئەکا بەرەو دووژمن هەڵمەت ئەبا و سڵ لە سیلەی دووژمن ناکا کوردی ڕەسەن نەک ئەو کوردەی سەرەوبنە نەک ئەوەی ڕاستیی لێ ونە دەنا کێ کورد بەخەو ئەخا هەل هەلەی خانمێکی کورد غیرەتی هەموو دووژمنە من کوردم و خۆم و خۆمم جگە خۆم، کەس دۆستم نییە هەمووان بە شینی من شادن کەس هاوشینی کۆستم نییە یەکگرتووبم هیچ هێزێ لەزەویم نادا کەس ناتوانێ خەرمانی من بەبێ هودە بابەبادا بەس بۆوەی کورد زبانم وەک سەگ بەربوونەتە گیانم دوو هاوڕێم هەن لە ژیانم شاخ و کێو، چەکەکەی شانم تورکی کێوی، عەرەب و فارس یەکیان گرتووە بۆنەمانم لەپاش پشت بەستن بەخودا بەهیممەتی ڕۆڵەکانم دوو کۆ دوو هەر ئەبێ بەیەک من ئەنجامی تر نازانم نوسینی :پێشەوا هیوا خوێندنەوەی :بونیاد ئارام © 2026 All rights reserved. This video is the original work of this channel. Re-uploading or reuse without permission is strictly prohibited.