У нас вы можете посмотреть бесплатно ئایا ده‌زانن ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ده‌نگتان پێدا له یه‌ك مانگدا چه‌ند خه‌رج ده‌كه‌ن؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
خەرجی مانگانەی پەرلەمانی کوردستان، 2 ملیار و 330 ملیۆن دینارە، كه‌چی 16 مانگە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە دامه‌زراوه‌ی په‌ی ئاشكرایكرد، خه‌رجی ته‌نها یه‌ك مانگی پەرلەمانی كوردستان، 2 ملیار و 330 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی گشتی دەكەوێت، له كاتێكدا ساڵێك و چوار مانگه هەڵبژاردن كراوه، كەچی هیچ دانیشتنێكی نەكردووە، واتا تەنها كاری دابەشكردنی موچەی فەرمانبەر و پەرلەمانتارەكانییەتی. دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان، ده‌ڵێت: له كۆی گشتی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له یه‌ك مانگدا بڕی نزیكەی 1 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرەكانی و 300 ملیۆن وەك نەسرییەی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان و بڕی نزیكەی (830) ملیۆن دیناریش وەك موچەی پەرلەمانتاران خەرج دەكرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌نگده‌رانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، له ده‌ست نه‌دانی مووچه و گرانی نرخی كاره‌با و بازاڕ به دۆخیكی سه‌ختی گوزه‌راندا تێده‌په‌ڕن. هۆشداری به هاوپه‌یمانیی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌درێت دوای ئەوەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییان راگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران و كوڕی شای پێشووی ئێران، به توندی هه‌ڕه‌شه له‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن، بەشێک لە میلیشیا شیعەکانیش به ناڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لێ ده‌كه‌ن. هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران" وەڵامی هەڕەشەكانی ڕەزا پەهلەوی دەدەنەوە و رای دەگەیەنن، هەر كاتێك ئیرادەیەكی ڕاستەقینە بۆ پارچە پارچەكردنی ئێران لە ئارادا بووبێت، كەس ئیزنی لە باوك و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و هاوپه‌یمانێتییه به (ئازادی) ڕاگه‌یاند: دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، حکومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی شوێن و کاتی راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەکە هۆشداری و نیگه‌رانی پێداوین. وتیشی: هۆشداریمان دراوه‌تێ كه زیاتر ئاگاداری خۆمان بین، ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ترسی له ئه‌گه‌ری هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانمان. له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕۆژێك 43 خێزان له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه و هه‌ولێریش له پله‌ی یه‌كه‌م دێت به پێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، له ساڵی 2025، هەموو ڕۆژێك لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 168 هاوسەرگیریی ئەنجام دراوه و لە بەرانبەریشدا زیاتر لە 43 خێزانی لە یەكتر جیا بوونه‌ته‌وه. بە جیابوونەوەی حەوت هەزار و 113 هاوسەر، هەولێر له پلەی یەكەم و؛ سلێمانی بە پێنج هەزار و 369 لە پلەی دووەمدا دێت؛ دهۆكیش بە دوو هەزار و 354 كەس، له پلەی سێیەمه، به‌ڵام له كه‌ركوك و گه‌رمیان تەنیا 990 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە. له كۆی گشتی به به‌راورد به ساڵی 2024، هەزار و 355 حاڵەت زیادی كردووه. سه‌باره‌ت به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، له 14 هۆكار، نەزۆكی به هۆكاری یه‌كه‌م و ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 23 ساڵییەوەیە به دووه‌م و، داوێنپیسیش هۆكاری سێیەمی جیابوونەوەكانه. ----------- #AzadiTV #Kurdistan #Politics