У нас вы можете посмотреть бесплатно کتێبی دەنگی ـ گوڵستانی سەعدی/ن: سعدی شیرازی или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
کتێبی دەنگی گوڵستانی سەعدی شیرازی ktebi dangi gwlstani sa3di نوسینی سەعدی شیرازی وەرگێڕانی مامۆستا مەلا ساڵح سەفوەت خوێندنەوەی سیا جێبەجێکاری دەنگ ڕۆژگار شادی سەدان ساڵە ( گوڵستان ) بۆ پەندو ئامۆژگاری، لە کۆڕو دانیشتنی حوجرەو دیوەخانی کوردەواری دەخوێنرێتەوە، بە کوردی بۆ خەڵک ڕوون دەکرێتەوە، یان لەکاتی قسەکردندا، حیکایەت و شیعرەکانی وەکو ئامۆژگاری بۆ خەڵک باس دەکرا. شێخی سەعدی، وەکو شێخێکی خواناس و، وەکو ڕێنیشاندەرێک لە سەرانسەری کوردستان و، لای هەموو ڕۆشنبیرو کۆڕنشینان ناسراوە. ( گوڵستان ) هەمیشە نوسخەی لە حوجرەی مزگەوت و دیوەخان و ماڵی خوێندەواران هەبووە، کە زۆر بەڕێزەوە لە بەرگیان گرتووەو پاراستوویانە. بۆ زانیاری شێخ سەعدی شیرازی لە سەردەمی شێخ عبدالقادری گەیلانی دا ژیاوەو یەکیان بینیوە " ڕەحمەتی خوایان لێبێت " ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ھەر لە کۆنەوە لە ناوچەی کوردەواری لە حوجرەکان، بە دوا قوڕئانێدا، گوڵستانی سەعدی کە تەفسیری ئەخلاقیەتی، وەک دەرسێکی ئەدەبی و پەروەردەی فەقێی لاو، یەک لە ماددە ھەوەڵینە گرینگەکان بووە، تاوەکو لە ھەڕەتی لاویدا ئینسانێکی دەرون ساغ و ڕۆحێکی باڵاو خۆڕسکیی ناوچەی ئەدەبیات و ڕۆحانیەت بێ. وێڕای بەخشینی ھزر و ڕوانینێکی تەندروست و نەرم، زمان و ڕاوێژێکی شیرین بە خوێنەر دەبەخشێ. لێرەوەیە نھێنی سادەیی و سپیەتی خوێندەوار و پیر و مەلای کۆن و دینداریی خۆماڵی و مزگەوت و منارەی مەعنەوی کورد. ئەدەبیات و ماریفەتە مێژووی ئاینی و ئینسان دۆستی ئێمەی خوڵقاندووە. گوڵستان و میراتی سەعدی لێوڕێژە لە تاوو تینی عیشقی ئیلاھی و پەروەردەیەکی ئیمانی و ئەوجی خودا ناسی و مرۆڤ دۆستی، سەرشارە لە عیشق و پێکەوە ژین و فرەیی بێ قڕەی شاری و ژیاری، بونیادی بەرزە مرۆڤە، دەرونسازێکی ئەخلاقی باڵای کامڵە. وێڕای بوێژی ڕەوان، ھێز و پێزی ناسکی وشە و شێعر و پەخشانی سەعدی، تەژی لە مەعریفە و عیرفانە، ئەوجی خودا ناسی و مرۆڤ دۆستی لە خۆ گرتووە.. ئەو پیرە کۆنە ساڵە ئەوێستاش لە پشت سەدەکانەوە دەنگی شیرینی دێ. ئاڵو گۆڕی دەورانی ژین و ڕوداو گەلی ھەشتسەد ساڵی ڕابردوو نەیتوانیوە باخی دڵاوێزی سەعدی ھەڵپڕوکێنێ، ڕەنگە ڕۆژگارێک لە سەر دەلاقە تەپوتۆزی لێ نیشتبێ، وەلێ ھیچ وەخت بەرگی خەزانی نەچووەتە بەرێ، تازەیی و شلکی و بۆنخۆشی ئەو باخی ھەمیشە بەھارییە، ھەروەک شێخی ئەجەل لە ستایشی گوڵستانێدا دەڵێ: بە کەڵکی چـــــی دێ داوێنە گــــوڵێ لـــە گـوڵستانی من ببە چـــەند چڵێ گــوڵ ھەر پێنچ شەش ڕۆژان دەمێنێ گــــوڵستانی من دایم خــۆش دەمێنێ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ