У нас вы можете посмотреть бесплатно یەکەمین کۆنفرانسی هاوبەشی زانستی نێودەوڵەتی (زیرەکی دەستکرد) لە زانکۆی ئاکرێ بەڕێوەچوو или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ڕۆژانی (٧ و ٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، بە چاودێری و ئامادەبونی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پ.ی. د. پەیمان رمضان احمد سەرۆکی زانکۆی راپەرین و د. مەنهەل ئیلهام سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و د. ئاری عادل سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک د. ئامانج عەبدوڵا سعید راوێژکاری وەزیر و د. محمد حسین سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و مامۆستایان و توێژەران، یەکەمین کۆنفرانسی هاوبەشی زانستی نێودەوڵەتی لەلایەن هەریەک لە زانکۆکانی ( راپەرین و ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، پۆلیتەکنیکی دهۆک، UTHM مالیزی) بەناونیشانی (زیرەکی دەستکرد و بەردەوامی لەجیهانی گەشەسەندودا ) لە زانکۆی ئاکرێ بەڕێوەچوو. لەسەرەتادا بەڕێز( د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە هەریەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی و ڕاپەڕین و UTHM ی مالیزی کرد بۆ دەستپێشخەری و هەماهەنگییان لە ڕێکخستنی ئەم کۆنفرانسە، هەروەها سوپاسی هەموو توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد کە ئەم کۆنفرانسەیان هەڵبژاردوە بۆ هاوبەشکردنی بەرهەمی توێژینەوە زانستییەکانیان. د. ئارام محمد قادر وتیشی؛ هەڵبژاردنی پرسی ژیری دەستکردو پەرەپێدانی بەردەوام بابەتی گرنگی ئەم قۆناغەی ژیانی مرۆڤایەتییە، ئێمە ئێستا لە ناوەڕاستی تەوژمێکی تەکنەلۆژیی نوێداین، ژیری دەستکرد زۆر بە خێرایی گەشە دەکات و کاریگەرییەکانی لەسەر کایەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و سەربازیش دەبینرێت. دواتر وتاری زانکۆکانی هاوبەشی کۆنفرانس لەلایەن د. ئاری عادل سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک پێشکەشکرا، هەروەها لەلایەن د. کاوە شێروانی سەرۆکی لێژنەی ئامادەکار وتارێک پێشکەشکرا. دوای پێشکەشکردنی کورتە ڤێدیۆیەک لە بارەی هەریەک لە زانکۆکانی بەشدار، لەلایەن د. محمد حسین سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری پریزنتەیشنێک لەبارەی مێژووی سەرهەڵدانی ژیری دەستکرد و لێکەوتەکانی لە دونیای ئەمرۆدا پێشکەشکرا. پاشان کۆنفرانسەکە دەستی بەکارەکانی کرد و لەماوەی دوو رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا ( ٥٥) توێژینەوە لەلایەن توێژەرانی شەش وڵاتی دونیا توێژینەوە زانستیەکانیان پێشکەشکردو گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە کرا. لەکۆتاییشدا ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس لەلایەن بەڕێز ( پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد ) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین خویندرانەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران . هەروەک دوای کۆتاییهاتنی کۆنفرانسەکەش بڕوانامە بە بەشداربوان و ئامادەکارو ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە بەخشرا، وابڕیاریشە دووەمین کۆنفرانسی هاوبەشی زیرەکی دەستکرد ساڵی داهاتوو لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەبچێت.