Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб Droiy Agr - Baxtyar Ali || درۆی ئاگر - بەختیار عەلی в хорошем качестве

Droiy Agr - Baxtyar Ali || درۆی ئاگر - بەختیار عەلی 2 года назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru



Droiy Agr - Baxtyar Ali || درۆی ئاگر - بەختیار عەلی

#baxtyar_ali #adil_aziz درۆی ئاگر نوسین:بەختیار عەلی خوێندنەوە: عادل عزيز من کە دەسووتێم، ئیدی بۆ لە جەھەنەم بترسم ئەوەی سەرتاپا برین بێت، خۆی لە شمشێر نادزێتەوە. ئەی ئاگر، ئەی دۆستی ھەموو دۆستەکان تەنیا پیاوانی ترسنۆک پێویستیان بە بڵێسەکانی تۆیە بۆ سووتان. ئێمە کە لە نوور تێدەگەین، تاریکی ئێمە بە تۆ تەفسیرناکرێت، ئێمە کە خۆمان باوەشێنی ئاگری خۆمان دەکەین، بڵێسەی ئێمە بە بڵێسەی تۆ ناگەشێتەوە. سووتانی تۆ ناگاتە بەر دەروازەکانی ڕۆح، لرڤەی تۆ تینی ناگاتە ئێسکەکان. ئەی ئاگر... من لەسەروو ھەستەوە ھێلانەم دروست کردووە، لەسەروو ڕامانەوە باسم لە تێفکرین کردووە لەسەروو خوداوە باسم لە مەزنی لەسەروو مرۆڤەوە باسم لە ژیان کردووە. من لە جنسی ئەو جەستانە نیم ئاگر بمسووتێنێت لە جنسی ئەو کتێبانەنیم سوتووەکانم نەخوێنرێتەوە لە جنسی ئەو تابلۆیانە نیم خەڵوزەکەم پڕنەبێت لە ڕەنگ. من وێرام دەست بۆ ئەو درەختانە بەرم کە لە سەرما داگیرسابوون. ئێوەش ئەی ئاگرکوژێنەوەکان، ئەی ئەوەی لە سەرەتای گەردونەوە تا ئەمڕۆ ئاودەکەن بە ھیستریای باغەکاندا، ئاودەکەن بە وڕێنەی پەنجەرەکاندا، ئەو پەنگڕانە دەکوژێننەوە کە لە سەری مەستەکاندایە، ئەو بزیسکانە خامۆش دەکەن کە لە چاوی قوربانییەکاندایە. ئەی ئاگرکوژەکان، ئەی ئاگر خنکێنەکان، ئەی ڕاوکەرانی پشکۆ. من بۆ ئاگرێک دەگەڕێم کە بە دەستەکانی ئێوە ناگیرێت، باس لە بڵێسەیەک دەکەم کە لە خوێنەوە دێت، باس لە نوورێک دەکەم ھەتاو نایناسێت، باس لە تریفەیەک دەکەم تەنیا مانگەکانی ناو دڵ دەیبارێنن. من لە ڕوناکییەک دەدوێم لەودیوو ئاگرەوە دەستپێدەکات لە خۆڵەمێشێک دەدوێم پێش بڵێسەکانی کەوتووە ئەوانەی بەم ئاگرانەش دەسووتێن، جەستە درۆزنەکانن. ئەوانەی بەم ئاوانەش دەکوژێنەوە، باغە ڕیاکارەکانن.

Comments