У нас вы можете посмотреть бесплатно ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەر ناشناڵ: هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق بە ئەشکەنجەدان دانپێدانان وەردەگرن или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی پەیام... جارێکی دیکە پرسی ئەشکەنجەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بوو بە بابەتی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ. ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق دەکات بەهۆی ئەوەی مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئاوارەکان ناکەن و لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا دانپێدانیان لێ وەردەگرن. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ داعش هێزە ئەمنییەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم هاووڵاتیانی ئاوارەی شەڕیان لە ناوچەکانی خۆیان و لە نێو کەمپەکان بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکردووە. سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئەمنستی ئاماژەی بەوە کردووە: بەشێکی دەستگیرکراوان تەمەنیان نەگەشتووەتە 14 ساڵی لەلایەن هێزەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون و ئەشکەنجە و دادگایی ستەمکارانە کراون. لە 115 دۆسیە کە لەلایەن ئەمنستی ئینتەر ناشناڵەوە پشتڕاستکراوەتەوە هێزەکانی ئاسایش لە هەرێم 48 پیاو و مێردمنداڵیان دەستگیرکردووە، هاوکات لە پارێزگای نەینەوا 67 کەس بەدەستی هێزە عێراقییەکان دەستگیر و بێسەروشوێن کراون. ئەمنستی ئینتەر ناشناڵ باس لەوە دەکات: هێزەکانی ئاسایش کە دەستگیرکردنەکانیان ئەنجام داوە هیچ بەڵگەیەکیان بۆ دەستگیرکردنەکان نەخستووەتەڕوو، تەنها وتویانە ناوی کەسی دەستگیرکراو لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە لەژێر چاودێری دان، ئاسایش بە یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی وتووە هۆکاری دەستگیرکردنەکەت ئەوەیە کە یەکێک لە کوڕەکانت دیار نەماوە و گومانمان هەیە کە پەیوەندی بە داعشەوە کردبێت. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکراکراوە: هەموو پیاوان و مێردمنداڵانی دەستگیرکراو لای ئاسایشی هەرێم باسیان لەوە کردووە کە لە هەوڵەکانی وەرگرتنی دانپێدانان ئەشکەنجە دراون و بە خراپترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، زۆرێک لەوانە بە بۆکس و سۆندە و کێبڵ و قامچی ئەشکەنجە دراون، هاوکات یەکێک لە دەستگیراوەکان لە زیندانەکانی ئاسایش هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە کە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر هاوسەرەکەی ئەگەر ئیعتراف نەکات. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پیاوان و مێردمنداڵان بە بێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری چەندین هەفتە و هەتا چەندین مانگیان لە زیندانەکاندا بەسەربردووە. لە ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی ئینتەر ناشناڵدا ڕەخنە لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان گیراوە و دەڵێت: زۆرێک لە دەستگیرکراوان لە دادگای هەولێر بە یاسای ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر دادگایی کراون و سزادراون کە یاساکە تەمومژی تێدایە و لەگەڵ بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ یەک ناگرێتەوە، هەروەها لە یاساکەدا تایبەتمەندی مێردمنداڵان ڕەچاو نەکراوە. ئەمنستی باسی لە بێزارکردنی دەستگیرکراوان کردووە لەلایەن ئاسایشەوە پاش ئازادبونیشیان و دەڵێت: ئەو کەسانەی کە سزادراون و ماوەی سزاکەیان تەواو کردووە و ئازادبوون، تەنانەت ئەو کەسانەشی بەهۆی ساغ نەبوونەوەی هیچ تۆمەتێک بەسەریاندا ئازادبوون تووشی سنورداربوونی ئازادی و جوڵە بوونەتەوە و چاودێری کراون. سەبارەت بە دەستکەوتنی ئەم زانیارییانە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: بەشێكی زانیاریەكان بە شێوەی ناراستەوخۆ و بەشێكی تری بە چاوپێكەوتن لەگەڵ 119 ئاوارەی عێراقی لە نێوان سالانی 2018 بۆ 2020 لەنێو حەوت كەمپدا بە دەستهێناوە، هاوكات سوودی لە زانیاری و چاوپێكەوتن لەگەڵ 15 چالاكوانی مرۆیی كە لە كەمپەكاندا كاریان كردووە و 61 پیاو و سێ ژن و سێ مێردمنداڵدا وەرگرتووە كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیركراون.