У нас вы можете посмотреть бесплатно ئەحمەد هەردی | چیرۆکی شیعری ست فاتمە - ahmed hardi или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
شیعر ؛ئەحمەد هەردی خوێندنەوە؛ باست حەمە غەریب ئا؛ زانیار وەیس ئەحمەد هەردی شاعیری جواننوس و هەست ناسکی کورد ١- ساڵی 1922 لەسلێمانی لەدایك بووە. ٢- ساڵی 1941 بووە بە مامۆستا لەقوتابخانە سەرەتاییەكاندا. ٣- لەكۆتایی چلەكاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لەوەزیفە دەركراوەء چەند جارێك تووشی زیندانء دوورخستنەوە بووە. ٤- ساڵی 1957 كۆمەڵێك شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە. ٥- ساڵی 1959 لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی تردا "كۆمەڵەی ئازادای ژیانەوەی یەكێتیی كورد- كاژیك"یان دامەزراندووەء هەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەكەمی. ٦- سەردەمێك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەكێتیی نووسەرانی كورد بووەء سەردەمێكیش سەرۆكی لقی سلێمانی بووە. ٧- ساڵی 1963 پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشی كوردستانەوە. ٨- ساڵی 1966 لەسەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواك)ەوە دەستگیر كراوەء لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانی عێراق. ٩- پاش رێكەوتننامەی 11ی ئازاری 1970، ساڵی 1973-1974 لەكۆلیجی ئادابی زانكۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە. ١٠- لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشەوە. ١١- پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979. ١٢- ساڵی 1979 شەڕی نێوخۆی حیزبەكان نائومێدی دەكاتء بڕیار دەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. ١٣- لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێكی تر لەساڵی 1988دا پەیوەندی كردۆتەوە بە شۆڕشی كوردستانەوەء بۆ ماوەیەك بووە بە سكرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی كورد (پاسۆك). ١٤- ساڵی 1989 وازی لە پاسۆك هێناوەء وەكو كەسایەتییەكی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی 1991. ١٥- ساڵی 1992 لەلەندەن نیشتەجی بووەء هەر لەوێش لێكۆڵینەوەكەی لەسەر (كێشی عەرووز لەشیعری كوردیدا)، تەواو كردووە. ١٦- پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانء ساڵی 2004 لێكۆڵینەوە عەرووزییەكەی بەچاپ گەیاندووە. ١٧- بەهۆی ژیانی پڕ لەئاوارەییء دەربەدەرییەوە، گەلێك لێكۆڵینەوەء دەقی ئەدەبی و هونەریی فەوتاون و رووناكییان نەدیوە. ١٨- رۆژی 29/10/2006 لەماڵەكەی خۆیدا لەسلێمانی كۆچی دوایی كردووە.