У нас вы можете посмотреть бесплатно دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە (مەحوی)|| خوێندنەوەی: بەهێز حەیدەر или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە جگەر خەڵتانی حەسرەتی لێوێکی خوێن خوارە سەرم شێواوی شێوەی فیتنەھەلگریرسێنی شۆخێکە حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەیارە خەیاڵی زووڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕووحم سپێردراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیامارە لە شیوی فیرقەتی ئەودا ھێندە ئەشکی سوورم ریخت بە دەوری جێگەما تا پڕ دەکا دیدەگولزارە لەبۆ سەیرانی باغ و سەوزە تەکلیفم مەکەن یاران کە سەوزە و گوڵ لە چاوم دا بێ ئەو ھەر خەس و خارە نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو کەچی گوڵچینی باغی وەسفی ئەو ئێستاکە ئەغیارە بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بەبێ دەنگی بەلاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ خۆ نەقشی دیوارە کە دێ میزھاری شۆر و شیری دڵ کەم بەڵکی رەحمێکا بە خەندە دێ دەڵێ خۆڵی بەسەردا بێژن ئەم ھارە ووتم با بەس وجودی بێ وجودم باری خاتر بێ لەگەڵ دڵ گۆشەیەکم گرت ئەوم بەردا بە یەکبارە لە کونجی بێ کەسیدا موودەیەکم بردەسەر ئاخر شەوێ دڵ کەوتە باسی بێوەفایی ئەو ستەمکارە ووتم ئەی دڵ لە دلبەر شەکوە کردن حەیفە دڵ دەیووت ئەمە بۆ دلبەرێکی دڵ نەوازە ئەم دڵئازارە ووتم خۆشە بە ئومێدی وەفا جەوروجەفا دەیووت بەسەرچوو عومرم و نەمدی وەفایەك لەو جەفاکارە ووتم پەنھان نیە دەرحەق بە عاشق لوتفی مەعشوقان ووتی ئەو ظاھیر و باطن لە جوملەی ئێمە بێزارە وەگەرنا دەفعەیەك لەم بەینە بۆ دەفعێك لا دەیووت ھەواڵێکی بپرسن چۆنە ئەو مەظڵوومی بێچارە