У нас вы можете посмотреть бесплатно BelgeFilm - Tibet - China | بەڵگەفیلم - تبت - چین или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
گەشتێک بۆ سەربانی جیهان، ئەو هەرێمەی هەناسەدان تێیدا بە نرخە و دەبێت ئۆکسجین بکڕیت! لەگەڵمان وەرن بۆ تبت، مێچی جیهان، کە زنجیرەچیاکانی هیمالایا و لووتکەی ئێڤرێستی لە باوەش گرتووە. لەم بەڵگەفیلمە دا، نهێنییەکانی ژیان لە بەرزترین ناوچەکانی جیهان ئاشکرا دەکەین؛ لەوێی کە ئاو لە 85 پلەدا دەکولێت و خەڵکەکەی بۆ ژیانی رۆژانەیان پشتیان بە بوتڵی ئۆکسجین بەستووە. سەردانی لهاسای پایتەخت، "شاری خۆرەتاو" دەکەین و لە نزیکەوە ئاشنای پاڵاسی پۆتالای شکۆمەند دەبین، کە ماڵی داڵای لاما و دڵی ئایینی بوودیی تبتییە. دەبینین چۆن خەڵکی ناوچەکە بە دابونەریتە کۆنەکانیانەوە پابەندن، لە سڵاوکردن بە "زمان دەرهێنان"ـەوە تاوەکو ئاهەنگ و سەمای نەریتی و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگیان کە لە پێستی ئاژەڵی "یاکس" دروست کراوە. لەلایەکی دیکەوە، سیمای مۆدێرنەی تبت دەخەینە روو؛ لە شەمەندەفەری خێراوە کە ئۆکسجینی تێدا دابین کراوە، تا سیستەمی خوێندنی بێبەرامبەر و هەوڵەکان بۆ سەوزکردنی چیاکان. بینەری ئەم بەڵگەفیلمە تایبەتە بن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنای ژیان، کولتوور و سروشتی سەرسوڕهێنەری تبت ببن. بیرتان نەچێت لایک و سەبسکرایبی کەناڵی رووداو دۆکیومێنتاری بکەن و بۆچوونی خۆتان لە کۆمێنت بنووسن. #رووداو #تبت #بەڵگەفیلم #Rudaw #Tibet #Documentary #RudawDocumentary #Documentary #شیزانگ #چین #لهاسا #هیمالایا #ئایینی_بوودی #داڵای_لاما #گەشت #کولتوور #سەربانی_جیهان