У нас вы можете посмотреть бесплатно گەشتی سەوزترین پایتەخت لە جیهاندا Moscow 3 🇷🇺 или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
سەردانی ووڵاتێکمانکرد کە میدیا جیهانێکان بە شەڕانگیز ومەترسیدار وێنای ئەکەن، بە دەنگی تەقەو جەنگ مێشکیان ئاڵۆزکردووین گوێمان نەدایە هەواڵەکان، جانتای کۆڵەپشتەکەمان لەشانکرد و گەشتمان بۆکرد گەیشتینە مۆسکۆ پایتەختی گەورەترین ووڵاتی جیهان بەرە بەرە بەنجی هەواڵەکان بەری یاین بەرە بەرە خەبەرمان بۆوە ئەو خەڵکەی کە بەساردو سڕ وێناکرابوون بە خەندە وگەرم وگوڕی پێشوازیان لێکردین، باوەشیان بۆ کردینەوە وهاوکاریان کردین خواردن وشیرینیان پێشکەشکردین بەڵێ چەند جارێک وون بوین وسەرمان لێتێکچوو بەڵام کۆڵانە وکۆڵان لەگەڵمانا ئەهاتن بۆ ڕێنوێنی کات و ووزە وتوانایان بۆ تەرخانکردین دەنگی تەقەی هەواڵەکان گۆڕدرا بە دەنگی مۆسیقا لێرە سەربازەکان هونەرمەندن، ئاواز ئەژەنن بە چەکەکانیان بەلای شورای کۆشکی سەرۆک ڕۆیشتین و بەدەم گۆرانی وتنەوە بە ئازادی ڕەها وێنە وڤیدیۆمان تۆمارکرد تەنانەت سەردانی بەشێکی کۆشکەکەشمانکرد پۆلیسەکانیان بە ڕێزەوە دوور بەدوور کاری خۆیان ئەکرد بێ ئەوەی نزیک ببنەوە لێمان هەرچەند زیاتر ئەگەڕاین، هەرچەند زیاتر جوامێری ئەم گەلەمان بۆ دەرئەکەوت بیهێنە بەرچاوت ئەم ووڵاتە لە سەروو ١٠٠ نەتەوە و١٠٠ زمان و ١٠٠ ئایین وبیروباوەڕ پێکدێت ئەم فرەچەشنی وهەمەڕەنگیە ڕەنگدانەوەی یاوەتەوە لە سەرجەم کایەکان، هەر لە ئەدەب وپەروەردەو بیگرە، تا هونەر وتەندروستی وکوشتوکاڵ وگەیاندن وپیشەسازی و ووەرزش وتەکنەلۆجیاوە بۆمان دەرکەوت ئەو ئاوەدانی وپێشکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ لووتکەی جوانی فرەچەشنەیی وپێکەوەژیانیان ئەمە پرسیارێکمان لادروست ئەکات، لای خۆمان بە ٦-٧ نەتەوە وزمان وئایین وبیروباوەڕەوە، گەر سوود لە ئەزموونی هەمەچەشنەی ئەوان وەرگرین، ئەبێتە هۆی چی؟ بە دڵنیایەوە وەک ئەوان ئەبێتە لووتکەی خۆشگوزەرانی وئاوەدانی خودا دروستی کردووین بە ڕەنگاوڕەنگی، بەڵام هاوڕێیان بەداخەوە لەم کاتەدا لە نیشتیمانەکەمان، چەند کەسێکی بیر تەسک جیهانە ڕەنگاوڕەنگەکەمان ئەکەن بە ڕەش وسپی لەجیاتی ئەوەی بڵێن کوردستانمان خۆش ئەوێت، ئەچن خۆپەرستی ودووبەرەکی ناوخۆ ودەرکەی بڵاو ئەکەنەوە، هاوار ئەکەن ڕقمان لە عەرەب وفارس وتورکە وهەوڵی بڵاوپێکردنی دەمارگیری وڕەگەزپەرستی، ژەهر وتاریکی ئەدەن خۆشەویستی نیشتیمان ئەوە ناگێنێت کە جنێو بە خەڵکی تر بەین مرۆڤە بەخەبەر وزرنگ وهۆشیارەکان ئەڵێن کوردستانمان خۆش ئەوێت، خەڵکمان خۆش ئەوێت، جیهانمان خۆش ئەوێت، ژیانمان خۆش ئەوێت، فرەنەتەوەیی وهەمەڕەنگی وئاشتیمان ئەوێ، چونکە خودا جیهانی بە ڕەنگاوڕەنگی درووستکردووە دەست لەناودەست پێکەوە هەموو وەک خانەوادەیەکی گەورە، ژیانی خۆمان وچواردەورەکەمان جوانتر وباشتر ئەکەین بەرە بەرە ئەبینین شکۆمەندی ئەگەڕێتەوە بۆ تاکەکان بۆ خانەوادەکان بۆ کۆمەڵگا خۆشگوزەرانی وئاوەدانی یەتە کایەوە خودا ژیانی بێ بەخشین بۆ خودا پەرستن، نەک بۆ نەتەوەپەرستن ئێمەی هێنایە سەر گۆی زەوی بۆ ئاوەدانکردنی نەک بۆ لەتلەتکردنی هەموومان میوانین لەسەر گۆی زەوی، لەم جیهانە ڕەنگاوڕەنگە گەشتی مۆسکۆ لێرە کۆتاییهات بەڵام گەشتی ژیانی ڕەنگاوەڕەنگ بەردەوامە گەشتی مۆسکۆ پێشکەشە بە نەوەی ئادەم وحەوا یەک جیهان یەک خانەوادەی گەورە _______ ئەی هاوڕێیان ئێوە چی فێربوون لە زنجیرەی گەشتی ڕوسیا؟ Chapters: ناوەڕۆک 0:00 Hostel Change هۆستڵ گۆڕین 1:02 یادگاری مۆندیالی ڕوسیا ٢٠١٨ Russia Fifa 2018 memories 4:04 Vera ڤێرا هاوڕێ ڕوسیەکەمان 10:32 Honey هەنگوین وشەربەتی ڕوسی 15:57 Walking around پیاسە 19:26 Stalin Vision دیدگای ستالین 21:03 Luzhniki Stadium Moscow 2030 یاریگای لوژنیکی مۆسکۆ ٢٠٣٠ 41:42 Moscow 2030 دیدگای مۆسکۆ ٢٠٣٠ 57:32 Face Payment پارەدان بە دەموچاو 58:47 Metro Music مۆسیقای نێو مێترۆکان 1:00:40 Metro Exhibitionپێشانگای مێترۆ وشەمەنەفەر 1:06:53 Siberian Food خواردنی سایبیری 1:08:52 Health and Literature Exhibition پێشانگای ئەدەب وتەندروستی 1:16:00 Moscow Nights شەوانی مۆسکۆ 1:25:28 Eurospar Market ماڕکێتی سپاڕ 1:29:57 Christal Hostel هۆستلی کریستاڵ 1:34:15 Fernando فێرناندۆ 1:38:40 Alexander and Russian Food ئەسکەندەر وخواردنی ڕوسی 1:59:12 Fernando Walk پیاسە لەگەڵ فێرناندۆ 2:04:23 Burger Heroes بەرگەری ڕوسی 2:05:04 Tea Travel Mug کوپی چا 2:06:46 Nikolskaya Street شەقامی نیکۆلسکایا 2:28:29 Hostel هۆستڵ 2:30:09 Eurospar Food خواردنی هەرزان 2:32:39 Walking around پیاسە 2:35:56 Moscow Circus سێرکی مۆسکۆ 2:38:07 Mall مۆڵ وبازاڕکردن 2:39:47 Food Court کۆمەڵگەی خواردن 2:40:44 walking around پیاسە 2:42:08 Delivery Robot ڕۆبۆتی دیلیڤەری 2:43:45 Travel Tips ئامۆژگاری گەشتکردن 2:51:46 Moscow Library کتێبخانەی گشتی مۆسکۆ 3:01:58 vera farewell خواحافیزی لە ڤێرا 3:02:10 Airport فڕۆکەخانە 3:03:54 Travel Message پەیامی گەشت