У нас вы можете посмотреть бесплатно به‌ڵگه‌كانى ئيعجاز و شارستانی ئامێز له بەکارهێنانی وشەی ئه‌عجه‌مى لە قورئانی پیرۆزدا (د.زريان حاجى) или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
له چالاكییه زاستييه هاوبه‌شه‌كانى ناوه‌ند له‌گه‌ڵ زانكۆكاندا له‌گه‌ڵ لە زانکۆی چه‌رموو ڕۆژى چوارشەممە، 14ی ئايارى 2025، پانێڵێک ده‌رباره‌ى ئيعجازى ڕه‌وانكاريى لە هۆڵی (د. عەزیز محەممەد عەبدولڵا) له زانكۆى چه‌رموو، بە هاوبەشی (کۆلێجی پەروەردە – بەشی عەرەبی – زانکۆی چەرموو) له‌گه‌ڵ (ناوه‌ندى كوردستان بۆ ئيعجازى زانستى له قورئان و سوننه‌تدا) و، له‌ژێر ناونیشانی “چەند ڕووناکییەک لە ڕەوانکاری قورئانی پیرۆز” به‌ڕێوه‌چوو. ئەم پانێڵە لە چوارچێوەی ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی چالاکییەکی هاوبەشی زانستی و دروستکردنی پەیوەندییەکی ئاکادیمیی نێوان ناوەندەکەمان و زانکۆی چەرموو ئه‌نجامدرا و، ژمارەیەکی زۆريش لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی چەرموو تێیدا بەشداریان کرد. پانێڵەکە بە سەرۆکایەتی (پ.ی.د. ئازاد عەبدول ڕه‌شيد)، سەرۆکی بەشی عەرەبی لە کۆلێجی پەروەردە، بەڕێوەچوو، كه تيايدا چوار توێژينه‌وه پێشکەش کرا: 1- "ئیعجازی خوێندنەوەکانی قورئان" له‌لايه‌ن: (پ. د. ديارى أحمد اسماعيل) مامۆستا له كۆلێژى پزيشكى زانكۆى سلێمانى. 2- "ئاسته‌كانی زمانەوانی و کاریگەرییەکانیان لەسەر لێکدانەوەی قورئانی پیرۆز" له‌لايه‌ن: (د. نه‌وشيروان موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د) مامۆستا له زانكۆى چه‌رموو. 3- "هه‌ندێ لايه‌نى په‌يوه‌ندى نێوان ئيعجازى ڕه‌وانبێژى و ئيعجازى زانستى" له‌لايه‌ن: (ئه‌ندازيار خاليد حه‌سه‌ن عه‌لى). 4- "به‌ڵگه‌كانى ئيعجاز و شارستانی ئامێز له بەکارهێنانی وشەی ئه‌عجه‌مى لە قورئانی پیرۆزدا" له‌لايه‌ن: (پ.ى.د. زريان حاجى سه‌رۆك به‌شى شوێنه‌وارى زانكۆى سلێمانى). لە کۆتایی بەرنامەکەشدا، خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاس پێشكه‌شى توێژەران و بەڕێوەبەری پانێڵەکە کرا. هەروەها هەردوو لا، زانکۆ و ناوەند، ديارى فه‌رمييان پێشکەشی یەکتر کرد و، چالاکیەکە بە سەرکەوتوویی كاره‌كانى تەواو بوو.