У нас вы можете посмотреть бесплатно مانگی شەعبان مانگێکی پیرۆزە ، وزۆر کەس لێی بێ ئاگان وکەوتووەتە نێوان مانگی ڕەجەب وڕەمەزانەوە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
. 23- ڕۆژووی نیوەی شەعبانە لەو ڕۆژانە کەڕۆژوو گرتن تیایدا سوننەتە چونکە دەکەوێتە ڕۆژە سپیەکانەوە کە(۱۳ - ۱٤ - ۱٥) ـە ، بۆیە هەر کەسێک بەو نیەتە بەڕۆژوو بێت ئەوا سوننەتی پێکاوە ، بەڵام نابێ باوەڕی وا بێت ئەو ڕۆژە خێری زیاترە لەمانگەکانی تر ، بەڵام گەر کەسێک بەتەنها ئەو ڕۆژە ،واتە (۱٥) شەعبان بگرێت ئەوا پێی ناوترێت ڕۆژە سپی یەکان بەڕۆژوو بووە ، بەڵکو بۆیە بەتەنها گرتوویەتی بەنیەتی زیادەی خێر نەبێت لەو ڕۆژەدا ئەوەش ڕێگری لێ کراوە . اقتضاء صراط المستقيم لابن تيمية (۲/ ۱۳۸ ) ، ولطائف المعارف (۱۳٦) ، وفتاوی ابن باز (۱/ ۱۸٦ ) . 24- زۆربەی زانایان فەرموودەی : (( ٳذا انتصف شعبان فلا تصموا ))رواە ٲبو داود ( ۲۳۳۷) ، والترمذي (۷۳۸ ) ، وابن ماجە ( ۱٦٥) واتە: کاتێ مانگی شەعبان گەشتە نیوە بەڕۆژوو مەبن. بەزەعیفيان داناوە ، وگەورە زانایان دەڵێن : فەرموودەیەکی مونکەرە ، لەوانە: عبدالرحمن بن مهدي ، وٲحمد بن حنبل ،وٲبو زرعة . لطائف المعارف ( ۱۳٥) . هەر بۆیە ڕۆژووی دوای نیوەی شەعبان مەکروە نی یە ، تەنها پێش ڕەمەزان نەبێت بەڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ کەحەرامە لەو ڕۆژانە ڕۆژوو بگیردرێت. 25- لەسەر ئەو بۆچوونەش کەفەرموودەی ڕێگری کردن لەڕۆژووی دوای نیوەی شەعبان بەسەحیح دەزانن ئەو کەسانە ناگرێتەوە کەعادەتیان وا بێت بەڕۆژوو بن تیایدا ، وەک کەسێک عادەتی وا بێت ڕۆژ نا ڕۆژێک یاخود دوو شەم وپێنج شەم بەڕۆژوو بێت وئەو ڕۆژە بکەوێتە ئەو ڕۆژەوە کەئەم تیایدا بەڕۆژوو دەبێت ، بۆ ئەم کەسە دروستە بەڵام کاتێ کەباوەڕی وا نەبێت خێری زیاترە وتایبەتمەندی خۆی هەیە ، و هەرکەسێک پێش پازدەی مانگی شەعبان بەڕۆژوو بوو ولەگەڵیشیا دوای پازدەی مانگ بەڕۆژوو بوو ئەمەش فەرموودەکە نایگرێتەوە ، چونکە لەفەرموودەدا هاتووە: ((کان یصوم شعبان کله ، کان یصوم شعبان ٳلا قلیلا))رواه البخاري ( ۱۹۷۰ ) ومسلم ( ۱۱٥٦) . واتە: هەموو شەعبان بەڕۆژوو دەبوو ، ومانگی شەعبان جگە لەهەندێکی نەبێت هەمووی بەڕۆژوو دەبوو . وە هەروەها ئەوانەش ناگرێتەوە کەلەدوای نیوەی شەعبان ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان دەگرنەوە . 26- حەرامە ڕۆژوو گرتنی پێش ڕەمەزان بەڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ ، مەگەر بۆ کەسێک عادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت ، یاخود ڕۆژووی نەزری لەسەر بێت ، یاخود ڕۆژووی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردووی لەسەر بێت ، یاخود لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو بەدەم یەکەوە بەڕۆژوو بێت ، لەبەر ئەم فەرموودەیه: (( لا تَقَدَّمُوا رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ وَلا يَوْمَيْنِ إِلا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمًا فَلْيَصُمْهُ ))رواە البخاري (۱۹۱۳) ومسلم (۱۰۸۲) . واتە: پێش ڕەمەزان بەڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ بەڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت عادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت با بەڕۆژوو بێت . 27- بە ڕۆژوو بوونی کۆتایی شەعبان سێ حاڵەتی هەیە: یەکەم : بەنیەتی ڕەمەزان وەک ئیحتیات بەڕۆژوو بێت ، ئەمەیان دروست نی یە وڕێگری لێ کراوە . دووەم: بەنیەتی نەزر ، یاخود قەزا کردنەوەی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت ، ئەم جۆرەیان لای جمهوری زانایان دروستە . سێیەم: بەنیەتی سوننەتی موتڵەق بگیردرێت ، ئەمەیان مەکروهە ، مەگەر بۆ کەسێک عادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت ئەم کەسە بەڕۆژوو دەبێت ، یاخود پێش دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڕۆژوو بووبێت ولەگەڵ ڕەمەزان بیداتە دەم یەک .شرح النووي علی مسلم (۷/ ۱۹٤) ، ولطائف المعارف ( ۱٤٤) . 28- حیکمەت لەڕێگری کردن لەبەڕۆژوو بوونی ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان وەک لە کتێبی (لطائف المعارف) دا هاتووە بۆ ئەوەیە ڕۆژووەیەک بۆ ڕەمەزان زیاد نەکرێت کەبەشێک نییە لەو ، ئەمەش نەک وەک ئەهلی کتاب لێ بێت کەبەبۆچوونی خۆیان ڕۆژوویان زیاد دەکرد . وەهەروەها لەبەر جیاوازی کردن لەنێوان ڕۆژووی فەرز وسوننەت ، و جیاوازی خستنە نێوان خودی یەک جۆر لە عیبادەتەکان لەسوننەت وفەرزەکاندا دروستە وکارێکی باشە ، هەر بۆیه پێغەمبەر ﷺ ڕێگری کردووە لەوەی نوێژی سوننەت بلکێندرێت بەنوێژی فەرزەوە بەبێ گۆڕینی جێگەی نوێژ یاخود قسە کردن لەنێوانیاندا ( ٤) . صحيح مسلم ( ۸۸۳ ) . 29- ڕۆژی گوماناوی (یوم الشك) ڕۆژی سی (۳۰) شەعبانە کاتێ کەجەوی دونیا هەورە ومانگ نابینردرێت ، ئەم ناوەی لێ نراوە ، چونکە گومانی تێدایه ، لەو ڕووەوە ئایا کۆتا ڕۆژی شەعبانە یاخود یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە ؟ ڕۆژووی ئەم ڕۆژە حەرامە مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیه: (( من صام یوم الشك فقد عصی ٲبا القاسم)) واتە: هەر کەسێک لەڕۆژی گوماناوی (یوم الشك)دا بەڕۆژوو بێت ، ئەوا بەتەئکید بێ فەرمانی پێغەمبەری ﷺ کردووە . رواه البخاري معلقا بصیغة الجزم ( ۳/ ۲۷) ، ووصله ٲبو داود ( ۲۳۳٤) ، و الترمذي (٦۸٦) ،وصححه الٲلباني . 30- لەمانگی شەعباندا چەند ڕووداوێکی گەوره ڕوویان داوە ، لەوانە: ــ لەساڵی دووی کۆچی دا ڕۆژووی تیادا فەرز کرا . ــ گۆڕینی قیبلە لەقودسەوە بۆ کەعبەی پیرۆز ، ئەوەش هەر لەساڵی دووی کۆچی دا بوو ، و بۆچوونێک هەیە دەڵێت: نەخێر لەمانگی ڕەجەبدا بوو ، وبۆچونێکی تر هەیە پێی وایه لەمانگی (جمادي الآخرە) دا بووە . ــ مارەکردنی حەفەسه لەلایەنە پێغەمبەرەوە ﷺ لە ساڵی سێی کۆچی . ــ غەزای (بني المصطلق) لەساڵی پێنجی کۆچی دا . ــ غەرزای (تبوك) لەساڵی نۆی کۆچی ، وئەو جەنگە لەڕەجەبدا بوو ولەڕەمەزاندا گەڕایەوە ، وبۆچوونێک هەیە گوایە لەشەعباندا بووە . وصلى الله على محمد وعلى آله محمد