У нас вы можете посмотреть бесплатно دیوانی مەحوی؛ لە ناکەس کارییا خاکم بە سەر - شیعری کوردی «نەفسی بەدخوو» [مەحوی] или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لە ناکەس کارییا، خاکم بە سەر، ڕۆیی بە با عومرم خودا! تۆ بمژیێنە تا لە بەر قاپی کەسێ دەمرم بە زایع چوو لە ما لا یعنىیا وەقتم هەموو، یەعنی دەبێ وەقتێ لە بوالوقتێ بخوازم دا تیا بمرم ئەجەل دەورم دەدا: حازر بە! وادەی دەور و تەسلیمە منی غەفڵەتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکوو منداڵ لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم چیە سووچ و گوناهی؟ بۆ چی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبر هەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم سبەینێ یُحشرُ المرءە، براگەل، فرسەتە ئەمرۆ تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخۆ چی دەوێ مەحوی کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدتەورم مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری وەگەرنا، زەحمەتە پا بوونەوەم، نامومکینە سەترم لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەکەی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و موحەمەممەدی مەلا کەریم 1)ناکەس کاری: کاری لە چەشنی کردەوەی ناکەسان. کەسێ: پیاوێکی پیاوانە،پیاوێکی ڕاستەقینەی خوا. ئەم بەیتە ئیشارەتە بۆ حەدیسی پێغەمبەر (د.خ) کە فرموویەتی:«من حسن إسلام المرء،تركُه ما لا يعنيه» واتە: لە نیشانەی باش موسڵمانێتی بنیادەم ئەمەیە کە واز لە شتێ بێنێ کە ئیشی پێ نەبێ. 2)هەموو کاتم لە کاری هیچ و پووچدا بەسەر چوو، بەجۆرێ کە کاتی ئەوەشم نەماوە تەنانەت تیا بمرم، بۆیە دەبێ داوای کەمێک کات لە خاوەن کاتێک بکەم کە خوایە،بمداتێ تا تێدا بمرم 3)مەرگ دەوری داوم دەڵێ: وادەی ئەوە هاتووە سەردەمی ژیانی خۆت بەدوایی هاتوو دابنێیت و گیانت بدەی بەدەستەوە. کەچی من تازە وادەزانم سەرەتای ژیانمە و خەریکی مەسئەلەی کە فەقێ لە سەرەتای خوێندنیاندا دەیخوێنن. 4)مەبەستی لەوەیە توانای بیرکردنەوەم لە هیچ نەماوە،لەو کاتەم نەبێ کە تێیدا دەژیم. 5)لەبەر پیری و نەخۆشی پەکم کەوتووە و لە لە پێ کەوتووم، کەچی نەفسم وەکوو منداڵ بەدەم ئارەزووەوە دەشنێ...لەبەر پیری سەرم بۆ ڕاگیر ناکرێ، کەچی لە ڕووی نەفس و ئارەزووەوە دەڵێی تازە پێ دەگرم و سەرتای ژیانمە. 6)ئەوندە گوناهبارم، قەبرەکەم تا ڕۆژی قیامەت هەر شکات دەکا لە دەست قەبر هەڵکەن کەوا کردی بە جێگای سزادانی من و منی تێخست.نازانم ئەو قەبرە بەدبەختە چی کردبوو و گوناهی چی بوو وا قەبر هەڵکەن کردی بە جێگەی من و ئازار و سزای منی بردە ئەوێ 7)سبەینێ ڕۆژی زیندووکردنەوەی مردووانە و هەرکەس لەگەڵ دۆست و برادەری خۆی دەبرێ بۆ حیساب وەک پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: «المَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ» واتە: هەرکەس لەگەڵ دۆستی خۆی حەشری دەکرێ. جا ئەی بەردارەکانم، لەبەر ئەوە کە من زۆر تاوانبارم و بۆ ئەوەی کەس بە تاوانی من گرفتار نەبێ، تا هەلتان لەکیس نەچووە پاکانەم لێ بکەن و لێم جوێ ببنەوە 8) ئەوە هەڵەیە کە هەندێ کەس وشەی «بەدئەفکار» بە «بەدئەفگار» دەخوێننەوە، چونکە ئەگەر «ئەفگار» بوایە «بەد»ی نەدەویست، لەبەر ئەوە کە «ئەفگار» واتە نەخۆش و بریندار. جگە لەوە کە «ئەفگار» بۆ ئەم شوێنە دەست نادا. 9)سەتتاری:سەتتاریی خوا، گوناه پۆشیی خوا. پابوونەوە:پاک بوونەوە. سەتر:داپۆشین. «نەفسی بەدخوو» هۆنراوەی:مامۆستا مەحوی لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە:مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و موحەمەممەدی مەلا کەریم خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی [ telegram:https://t.me/behzadakurd ] #مەحوی