У нас вы можете посмотреть бесплатно مەحوی - بە نووری بادە | Mahwi - Ba Noori Bada или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
تێکستی غەزەلەکەی مەحوی گەورە ❤️ بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم چ بکەم لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە هەر داغی سەودایە دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم چ بکەم لەگەڵ دەستی مەلا رێناکەوێ زونناری زوڵفی یار وەکوو شێخ ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم چ بکەم لەڕێی ئەو شۆخەدا خۆمکردە خاك و پێی نەنا پێما دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم چ بکەم دەمێکە شاری پڕشۆڕی موحیبەت مات و خامۆشە بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێک ئینشا نەکەم چ بکەم لە چاوا نم نەما بۆ گریە نۆبەی سەجدە بەردەریە سیاساڵم نەبارە نوێژی ئیستیسقا نەکەم چ بکەم لەسەر تۆم دوشمنە دونیا قەزییەم (مانع الجمع)ە کە تەرکی تۆ نەکەم تەرکی هەموو دنیا نەکەم چ بکەم بەجێ ماوم لە یاران نا بەجێ ماوم ئەجەل زووبە بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم چ بکەم ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا "مەحوی" هەتا قامی قیامەت ئاهـ و وا وەیلا نەکەم چ بکەم "مەحوی" شیعر: مەحوی دەنگ: بیلال کەیوانی ئامادەکردنی: دۆستی زاهیر .. ئەم بەرهەمە تایبەتە بە کەناڵی یوتیوبی غەزەلخوان. تکایە لە کاتی پۆست کردنەوەی ئاماژە بە ناوی کەناڵەکەمان بدەن ❤️