У нас вы можете посмотреть бесплатно خوانی خانەقای بیارە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
گەیلان محەممەد، چێشتلێنەری خانەقای بیارە لەبارەی خوانی خانەقاکەوە ئاوا دەڵێت: لە سەرەتای دروستبوونی خانەقای بیارەی شەریفە تاکو ئێستا، 12 مانگەی ساڵ نان دراوەتە میوان و بە فەقێ و بە مەلا و بەو کەسانەشەوە کە روو دەکەنە خانەقای بیارەی شەریفە. بەڵام لە مانگی رەمەزان زیاتر گرنگیی دراوەتە خواردنەکان و زیاتر قەرەباڵخی رووی کردووەتە خانەقای بیارەی شەریفە و جەدوەلی خواردنەکانمان لە رەمەزان فەرقی هەیە کەوا هەموو ئێوارەیەک گۆشت و شیرینی و شەربەت دراوەتە میوانەکان. ئێواران لە خانەقای بیارەی شەریفە کاتی بەربانگ سفرە دائەخرێت بۆ رۆژووشکاندن لەسەر سفرە هەم خورما هەم شیرینی هەم شەربەت پێشکێش بەو کەسانە دەکرێت کە لە خانەقای بیارەی شەریفە رۆژوو دەشکێنن. خانەقای بیارەی شەریفە خۆی چەند باخێکی هەیە کە وا داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خانەقا و لە خواردنی خانەقا خەرجدەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی خێرخواز بە رێژەیەکی بەرچاو هاوکارمان بوون لەوەی کە وا خزمەتی خانەقایان کردووە و شتیان هێناوە بۆ خانەقای بیارەی شەریفە. خانەقای بیارەی شەریفە کە دروستکراوە لەگەڵیا ئەم نان و خوانە دراوە، چونکە خانەقای بیارەی شەریفە سەر سنوور بووە لە سەرەتاوە تا ئێستا دایم رێبوار رووی تێکردووە و خەڵکێکی زۆر تیا ماوەتەوە. جاری واهەبووە بە مانگ خەڵکی تێدا ماوەتەوە. هەموو ژەمێک میوانمان هەبووە چ لە رۆژانی هەینی چ لە رۆژانی دیکە. رۆژانی هەینی بە نزیکەیی 400 تا 500 میوانمان هەبووە لە رۆژانی دیکەش دایم میوانمان هەبووە بەس لە رەمەزان زۆربەی ئێوارە میوانێکی زۆرمان هەبووە.