У нас вы можете посмотреть бесплатно باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئیرەیی или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
9:00 د. مورشید خەزنەوی: حەسوود مایەی بەزەییە و تەنیا زیانی بۆ خۆی هەیە 13:00 جاسم کەلاری: حەسوود هەرگیز نابێتە گەورە و پێشەوای خەڵک 5:00 د. محەممەد خانی: کەسی حەسوود حەز دەکات کەس لەو باشتر نەبێت تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئیرەیی تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئیرەیی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن. د. محەممەد خانی پێناسەی کەسی حەسوود و سیفەتەکانی کرد و گوتی"کەسی راستگۆ، چاکەکار و سادە ئیرەیی بەکەس نابات، بەڵام کەسی حەسوود حەز دەکات کەس لەو باشتر نەبێت و هەرگیز بیر لە هەڵەکانی خۆی ناکاتەوە، بەڵکو هەموو بیرو هۆشی لای ئەو شتەیە کە کەسێکی دیکە هەیەتی و ئەو نییەتی". د. محەممەد خانی روونیکردەوە، ئەوانەی بە خێرایی شوفێریی دەکەن کەمێک ئیرەییان تێدایە. د. مورشید خەزنەوی لەبارەی کەسی حەسوود گوتی" حەسوود مایەی بەزەییە و تەنیا زیانی بۆ خۆی هەیە، ئەو رازی نییە بەوەی خودا پێیداوە و تانە لە نیعمەتەکانی خودای گەورە دەدات". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، پێشتر تەسەوف نەخۆشییە دەرونییەکانی چارەسەر دەکرد بە حەسوودیشەوە،دەشڵێت" حەسوودی مەترسی بۆ سار باوەڕی موسڵمان دروست دەکات و هەرگیز نابێت و ناکرێت ئیرەیی و باوەڕ لە دڵێک دا کۆببنەوە". لای خۆیەو ەمامۆستا جاسم کەلاری لەبارەی حەسوود گوتی" حەسوود هەرگیز نابێتە گەورە و پێشەوای خەڵک و خاوەنی کەسایەتییەکی لاوازە و هەمیشە خۆی لەبیر دەکات". مامۆستا جاسم کەلاری گلەییە لەوەکرد کە هەندێک خەڵک کێشە دەروونییەکانیان بۆ مەلا باس دەکەن و لە بری ئەوەی بچنە لای پزیشکی دەروونی باسی بکەن و چارەسەر وەربگرن.