У нас вы можете посмотреть бесплатно کەوملەکە و ملکە | جەلال هیمەتی| جلال همتی| Kurdish Musik | مۆسیقای کوردی | زایەڵەی کورد или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
زاراوەی کوردیی باشووری یان ئەو زاراوە کوردییانەی کە لە ناوچەکانی#خانەقین و #جەلەولا و #مەندلی و ... بە #کوردی_فەیلی ناسراون هەمان زاراوەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی #کوردستان( کورستانی بندەستی ئێران) ناوچەکانی #کرماشان #لەکستان و #ئیلام و خوڕەم ئاوا بە #کەلهوڕی و #لەکی و #لوڕی یان #گۆرانی ناسراون، ئەم زاراوەیە زمانی #ساسانییەکانە کە دوایین ئیمپراتووریەتی کورد بوون کە بە هێرشی عەرەب و ئیسلام تێکشکان. بەداخەوە پاش درووست بوونی دەوڵەت نەتەوە لە ئێران و سەرهەڵدانی ڕەزاشای پاڵەوی فارسەکان بۆ ڕووخاندنی شوناسی کورد هەوڵیان ئەوەیە مێژووی ساسانییەکان بە ناوی خۆیانەوە بکەن و ئەم بەشە گرینگەی مێژووی کورد چەواشە بکەن، بۆیە لە کتێبەمێژووییەکاندا #ساسانییەکان بە فارس ناو دەبەن و بە زاراوەی پاڵەویش کە هەمان فەیلییە بە فارسی ناوەندی پێناسە دەکەن، لە کاتێدا هیچ بەڵگەیەک بۆ نەتەوە بوونی فارس نییە و فارس تەنیا ناوی ناوچە یا جۆگرافیایەکە لە باشووری ئێرانی ئێستا، و زمانی ئێستای ئێران لە ڕابردوودا بە #دەری ناسراوە کە بنەچەی بۆ ئەفغانستان و تاجیکستان و خۆراسانات دەگەڕێتەوە نەک ناوچەی فارس، #ساسانییەکان بە پێی بەڵگە مێژووییەکان وەک تەبەری و ئیبنە بەلخی و مەسعوودی و .... کورد بوون و لە پێتەختەکەیان کە #تیسفوون بووە دەکاتە پەنجا کیلۆمەتری بەغدای ئێستا، هێشتا کوردانی #فەیلی یان #پاڵەیی لەو ناوچانە دەژین وشوێنەواری تاقی کەسرایش هەر لەوێ ماوە، لە کاتێکدا هیچ چاخێکی مێژوو فارس لەم ناوچانە نەژیاون، ئەمڕۆ فاشیزمی فێڵباز و چنۆکی فارس بە فێڵ و تەڵەکە دەیهەوێ بە زمانی دەری و مێژووی کورد شوناسی فارس بخوڵقێنێت و نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی تێدا بتوێنێتەوە. بۆیە کورد دەبێ هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ئەم مێژووە ئاشکرا کروونی پیلانی فارسیزم و بەرگری لە تواندنەوە و ئاسیمیلە کردن و داپچڕاندن و چەواشە کردنی کولتوور و شوناسی ئەم بەشەی کوردستان، چوون فاشیزمی شاراوە و فێڵبازی فارس بە جدیەت و تەڵەکەوە خەریکی پیلانگڕانە بۆ دابڕێنی کوردانی لەک و کەڵهوڕ و لوڕ لە شوناسی کورد و بەداخەوە بۆ لوڕەکان تا ئێستا سەرکەوتوو بووە و ئێستایش بە ناساندنی "لەکی" وەک زمانی سەربەخۆ و پر وپاگاندای میدیایی خەریکە لەک لە کورد دابڕێت و تا دەگاتە کەڵهوڕ و ...