У нас вы можете посмотреть бесплатно Awazî Zehawy- Kawe Feqîhzadeh |ئاوازی زەهاوی- کاوە فەقیهزادە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
کاوە فەقیهزادە ساڵی 1970 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی ئۆستادیارییە لە بواری ناسینی میوزیک. لە منداڵی دا لە رێگەی براکەیەوە کە ئاشنای ئامێری سەنتوور بووە، حەزی لە فێربوونی ئەم ئامێرە کردووە و لەماوەی ساڵێکدا خولی سەرەتایی ژەنینی ئامێری سەنتووری تەواوکردووە. دواتر بە رێنمایی مامۆستاکەی بەناوی یوسف رەبیعی لە ساڵی 1990 بۆ فێربوونی تەکنیکی ئەم ئامێرە چووەتە تاران و لە قوتابخانەی پرۆفیسۆر فەرامەرز پایوەر و بە سەرپەرشتی سەعید سابت، خولە تایبەتەکانی پەیوەست بەم ئامێرەی لەماوەی هەشت ساڵ دا تەواوکردووە. فەقیهزادە هەوڵدەدات لە رێگەی میوزیک و بە تایبەت میوزیکی فۆلکلۆری کوردییەوە ئەو ئەرکەی لەسەر شانیەتی . لە ساڵی 1999 چالاکییە هونەرییەکانی خۆی لە بواری کۆکردنەوەی ئەلف و بێی میوزیک (نۆت نووسی) و نوێکردنەوەی بەرهەمە کلاسیک و رەسەنەکانی میوزیکزان و گۆرانیبێژانی ناوداریی کوردستان و دابەشکردنیان بۆ ئامێری سەنتوور دەستپێکرد و لە نێوان ساڵەکانی 2005 تاوەکو 2009ی هەتاوی بۆ ماوەی 4 ساڵ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەسەر میوزیکی کوردی لێکۆڵینەوەو توێژینەوی بۆ ئەنستیتۆی کورد کردووە. هاوکات وەکو مامۆستایەکی میوزیک ناس لە زانکۆی هونەرەجوانەکانی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وانەی گوتووەتەوە. راهێنان بۆ ئامێری سەنتوور، تیۆری و زانستی میوزیک و سوڵڤێژ و چاودێریی بۆ سەر ئۆرکێسترا و ریبەری ئۆرکێسترا بەشێک لە چالاکییەکانی بووە. کاوە فەقیهزادە دامەزرێنەر و مامۆستا و بەڕێوەبەری خولە فێرکارییەکانی میوزیکی کوردی بۆ سەنتوور بووە و خاوەنی 31 ساڵ ئەزموون و ژیانی هونەرییە و هەروەها تاوەکو ئێستا 15 کتێبی تایبەت بە هونەری میوزیکی لە چاپ داوە و بە هەموو توانایەوە لە خزمەتی پاراستن و گەشەی میوزیکی کوردیدا بووە. ناوبراو لە درێژەی چالاکییەکان و خەمخۆرییەکانی بۆ میوزیکی کوردی لە رێکەوتی 10-10-2009 بە مەبەستی رێکخستنی کەسانی خاوەن بەهرەی مووسیقایی لە ناوچەی موکریان، ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی موکریانی دامەزراند و توانی بە یارمەتی وەرگرتن لە هۆگرانی میوزیک و ژەنیارانی ناوچەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و سەردەشت و شنۆ، بە شێوەی لۆژیکی لە چالاکییەکانی خۆیدا بەردەوام بێت.