У нас вы можете посмотреть бесплатно شەپۆلی مەرگ؛ رووداو دەچێتە نۆکەندی ئینگلیز و پشکنین بۆ بەلەمی کۆچبەران دەکات или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بۆ نیشاندانی مەترسیی کۆچکردن و پەڕینەوە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز بە بەلەم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکان لە بەریتانیا پرۆگرامێکی تایبەتی رێکخست و رووداویشی وەکو تاکە میدیای کوردستان و ناوچەکە بانگهێشتکردووە. جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکان چەندین زانیاری لەبارەی بەلەمەکان و چۆنیەتیی دروستکردنیان، هەروەها چۆنیەتیی هەڵخەڵەتاندنی کۆچبەران لەلایەن قاچاخچییەکانەوە دەخاتەڕوو. کارۆڵ هێگنبۆتۆم، جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانە و دەڵێت، خەڵکی بەپەرۆشن بۆ گەیشتنە بەریتانیا، بەڵام ئەو بەلەمانە بە هیچ جۆرێک بۆ گەشتکردن بەنێو دەریادا گونجاو نین. هەروەها ئاشکرای دەکات کە باندە تاوانکارەکان "بەزۆر" کۆچبەران سواری بەلەمەکانیان دەکەن. "قاچاخچییەکان چاوەڕێ دەکەن تاوەکو تۆزێک دەریا ئارام بێت پێش ئەوەی بەڕێبکەون، لەبەرئەوەی ئەگەر شەپۆلەکان زۆر بەهێزبن، هەر ناتوانن لە دیوی فەرەنسی زۆر دوور بکەونەوە. بۆیە کاتی بەڕێکەوتن بە دروستی هەڵدەبژێرن، بەڵام هەندێک جار دیوی فەرەنسی ئارام دیارە و کاتێک کە فەرەنسا بەجێدێڵن ئاوەکە ئارامە، بەڵام هەندێ جار دۆخی کەشوهەوا زۆر خێرا دەگۆڕێت لە بەریتانیا و لەم ناوچەیە. لەبەرئەوە لەناکاو رێژەی هەوا زیاد دەکات و شەپۆلەکان بەرزدەبنەوە و ئەم بەلەمانە سەروژێر دەبن." ئەمە بەشێک لە قسەکانی کارۆڵ هێگنبۆتۆم ـە. لەبارەی دروستکردنی بەلەمەکان و ئەو کەرەستانەی بەکاردەهێندرێن، لەو ئۆپەراسیۆنەدا جەیمس گرەیس، یاریدەدەری بەڕێوەبەر قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی: نایلۆنەکان بۆ بەلەم نین، بەڵام قاچاخچییەکان خۆیان لە شوێنی جیاواز پێکیانەوە دەلکێنن هەندێکجار کەرەستەی ئاسانی وەکو تێپ بەکاردەهێنن. بۆیە زۆر جار بەشەکانی دەشکێن و وادەکات زۆریان ژێرئاو بکەون. هەروەها دەڵێت، "من پێم وایە زۆر لە کۆچبەرەکان نازانن خۆیان دەدەنە دەستی چ شتێک. کاتێک کە پێیان دەڵێن بە بەلەم دەتانبەین و رێکلامەکە دەبینن. پێیان وایە سواری بەلەمێکی باش دەکرێن کە دەتوانێت بەنێو ئاوەکاندا بە باشی بڕوات و بگاتە بەریتانیا، بەڵام وا نییە." باس لەوەش دەکات، ئەو مادەیەی ئەو بەلەمانەی لێ دروستکراوە زۆر تەنکە، وەکو ئەو مادەیەیە کە قەڵای یاریی منداڵانی لە مۆڵەکان لێ دروست دەکرێت.