У нас вы можете посмотреть бесплатно ساڵ یادی شه‌هید ئه‌کره‌م عه‌بدولقادر مه‌لاسه‌عید или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لێره‌وه ته‌واوی ژیان نامه‌ی شه‌هید ئه‌کره‌م خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌توانن بیخوێنه‌وه له به‌ر ده‌ر که‌وتنی به بچوکی له ڤیدۆکه‌دا. ژیان نامه‌ی شه‌هید ئه‌کره‌م عبدولقادر مه‌لاسه‌عید شەهید لەدایك بووی 1957 لە دەربەندیخان و دەرچوی ئامادەیی پیشەزازی سلیمانی شەهید لەساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری چەندین شەڕ دەکات یەکێک لەوانە شەڕی پینجوین پاشتر لەگەڵ شۆڕشدا ئەچێت بۆ ئێران لەکرماشان شەهید ئه‌کره‌م کە هەواڵی لەسێدارەدانی شەهید عبدوڵای برای لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە پێ دەڵێن یەک حەفتە زۆر غەمبارو دڵ تەنگ ئەبێت و ئەجێتە شاخێکی پشت کرماشان و بەتەنیا دەژی دوای ئەوەی هەواڵی دروست بوونی شۆڕشی نوێ ی پێ دەڵێن واتە یەکێتی نیشتمانی کوردوستان دێتەوە بۆ شاری سلیمانی و لەگەڵ ڕێکخراوەکانی شاردا ئەبێت تا ساڵی 1977 لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە ئەمری گرتنی بۆ دەرئەچێت و پاشان هەمان ساڵ دەبێتە پێش مەرگە و ڕاستەو خۆ ئەبێتە ئەندام کەرتی ڕێکخستنی هەرێمی پێنجی قەرەداخ و دەبێتە بەرپرسی رێکخراوی دەربەندیخان تا دوای شەهید بوونی شەهید سیروان و ئامانەتی براکانی شەهید سیروان لە ئەستۆ ئەگرێت تا ڕۆژی 14.6.1979 لەگەڵ د.خەبات و شەهید ئەیوب و شەهید غەریب لەو شەڕەدا ڕژێمی بە عس بەهێزێکی سەربازی زۆرەوە لە نزیک گوندی سیوسینان لە نیوەڕۆوە تا ئێوارە بەرگریەکی بێ وێنەدەکەن تا براکانی شەهید سیروان سەلامەت بن چونکە ئەمانەتی شەهید سیروان تاڵەبانی بوون هەرچەن لەو شەڕەدا هێزی یەکێتی لەو ناوچە ئەبن لەبەر سەختی شەڕەکە نەیان توانی بچن بەهانایانەوە بەداخەوە لە مەغریبدا لەگەڵ د.خەبات شەهید ئەبن پاشان لەو ناوچە دەیان نێژن بەداخەوە ڕۆژی دوایی هێزێکی زۆری بەعس دێنه ناوچه‌که‌و ته‌رمه‌که‌ی دهبهنو به نهێنی له شاری سلیمانی له سه‌یوان ده‌ی نێژن شایەنی باسە ئەم بنەماڵە پڕ قوربانیە سەروەریە خاوەنی شۆڕش و قوربانی دان بون بۆئازادی کوردوستان بۆ ئەمڕۆ هاتوەتە بەرهەم باوکی شەهید ئەکرم عبدولقار شۆڕش گێڕێکی قارەمان و کادرێکی پێش کەوتوی نێو ڕیزەکانی ئەوسەردەمەی پارتی بوو باڵی ڕیفۆرم شەهید ئەکرەم دریژە پێدەری رێبازی باوکی بوو کەلە پەنجاکانەوە کادرو پیشمەگە بووە تا سالی1967 بالی مەکتەبی سیاسی . ئه‌م بنه‌ماڵه پڕ قوربانیه له ساڵی 1977 شه‌هید عبدوڵا عبدولقادر له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه ده‌گیرێت و پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر له سێ داره ئه‌درێت و ده‌چێته کاروانی سه‌روه‌رانی نیشتمان بەڵام بەداخەوە تا ئێستە ڕۆژێک نە لە تڤیەکاندا نە ڕۆژ نامەیەک نە یەکێتی نیشتمانی لەهیچ شوێ نێکدا باسیان نەکردوە کە شەهید ئەکرەم فەرماندەو قارەمانی داستانی سیوسینان و جەندین قارەمانی کە ئەبوایە ئەم قارەمانە هەموو ساڵێک بەڕێزەوە یاد بکرایەتەوە یان له شاری ده‌ربه‌ندیخان وه‌کو وه‌فایه‌ك بۆ قوربانی دانی پارکێك یان نه‌خۆش خانه‌یه‌ك یان قوتابخانه‌یه‌ك بکرایه به‌ناوی شه‌هید ئه‌کره‌مه‌وه بۆناساندنی نه‌وه‌کانی داهاتوو که بزانن ڕؤژانێك ئه‌م قاره‌مانانه هه‌بوون که به‌رگریان له‌م خاکه کردوه و خۆیان بۆ ئه‌م ئازادیه به‌خت کردوه که ئێسته هه‌یه . له کۆتایدا هه‌زاران درود بۆ ڕۆحی پاکی شه‌هید ئه‌کره‌م و هاوه‌ڵه‌کانی و شه‌هیدانی کوردوستان.