У нас вы можете посмотреть бесплатно ئەو ئافرەتە بناسە کە عوسمان دیمبڵی لە شکستەوە گەیاندە لوتکە؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئەو ئافرەتەی بووە هۆکاری سەرکەوتنەکانی عوسمان دیمبلی بەجۆرێک لە یاریزانێکی شکستخواردووی تۆپی پێیەوە کردی بە باشترین یاریزانی جیهان. ڕیما ئێدبۆش ئافرەتێکی مسوڵمانی بەڕەچەڵەک مەغریبییە و لە وڵاتی ئیتاڵیا لەدایکبووە بەڵام تەمەنی پێگەیشتنی لە فەرەنسا بەسەربردووە. ریما پێش ناسینی دیمبلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک وەک ژنێکی مسوڵمان ناوبانگی دەرکردبوو، کە بەبێ ئەوەی روخساری پشان بدات ریکلامی بۆ جۆرەکانی پۆشاکی ئافرەتی مسوڵمان دەکرد. ئیدبۆش لە ساڵی 2018 ئاشنای عوسمان دەبێت، بەڵام پەیوەندییەکەیان بە شاراوەی دەمێنێتەوە و لە ساڵی 2021 بریاردەدەن ئاهەنگی هاوسەرگیری لەسەر دەستوری وڵاتی مەغریب ئەنجام بدەن. پاشان لەو رۆژەوە دیمبلی نەک لە ژیانی خێزانی دەرگای بەختی کراوەیەوە بەڵکوو کاروانی یارییکردنیشی گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. دیمبلی پاش ئەنجامدانی هاوسەرگیریی هەموان بەڕوونی بەرزبوونەوەی ئاستیان دەبینی، بەڵام کەم کەس درکیان بەوەکردبوو کە ئافرەتێکی مسوڵمانی مەغریبی هۆکاری ئەم ئاستە چاوەروان نەکراوەی یاریزانەکەیە. تا لە کۆتاییدا بۆ هەموان ڕوونبوویەوە کە عوسمان دیمبلی ئەوەی بووتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی، ئافرەتێکە بەناوی ڕیما ئێدبۆش کە توانیوێتی بەتەواوی کاریگەری لەسەر دەروونی دیمبلی دروست بکات و وای لێبکات تەنها سەرنجی لەسەر تۆپی پێ بێت. پاشان بە تێپەڕبوونی کاتەکان ئەو یاریزانەی سەردەمانێک بەهۆی پێکانەوە چەندین جار لە یاریگاکان دووردەکەوتەوە، توانی سەرکردایەتی پاریس سان جێرمان بکات لە بەدەست هێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. لە دواجاریشدا عوسمان توانی سەرجەم ئاستەنگەکان تێپەرێنێت و ببیتە براوەی باڵۆن دۆر و ئەو خەڵاتەی هەموان ئاواتی بۆ دەخوازن بەدەستی بهێنێت. لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەش دیمبلی سوپاسی خێزانەکەی کردوو و وتی هۆکارێکی سەرەکی بوون لە بەدی هێنانی ئەم خەونەم و لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد شەونخوننیەکان و فرمێسکەکانی کاتی پێکانە یەک لە دوای یەکەکانم وام لێدەکەن زیاتر بایەخی درەوشاوەی ئەم خەڵاتە بزانم. لە کۆتاییدا ڕیما ئێدبۆش بۆ هەموانی سەلماند کە رەنگە ئافرەتان نەتوانن لە تۆپی پێدا هاوشانی پیاوانبن، بەڵام دەتوانن کارێک ئەنجام بدەن و پیاوێک بکەن بە باشترین یاریزانی جیهان.