У нас вы можете посмотреть бесплатно Xodadad Ali Alwan или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
خوداداد عه‌لی هونه‌رمه‌ندی مه‌قام و ئه‌ڵڵا وه‌یسی و ده‌نگخۆشی ناسراوی که‌ناری ڕووباری (ئه‌ڵوه‌ن)، خوداداد عه‌لی، ساڵی 1912 ز، له‌گه‌ڕه‌کی ئاغا و خه‌لیفه‌ی شاری خانه‌قین، له‌خێزانێکی هه‌ژار له‌دایك بووه. باوکی خوداداد هۆره‌چڕ بووه‌و مه‌قامه‌کانی ئای ئای و قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسی وتووه، به‌ڵام هه‌ژار و ده‌ستکورت بووه، حه‌زیکردووه‌کوڕه‌که‌ی خوێندنی قورئان ته‌واو بکات و ببێته‌مه‌لا بۆ دابیینکرنی بژێوی ژیانی خێزانه‌که‌یان. له‌سه‌ر خواستی باوکی و له‌به‌ر نه‌بوونی قوتابخانه‌ش له‌و ناوچه‌یه، ناچار خوداداد ده‌چێته‌حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز. پاش ته‌واوکردنی خوێندنی ئایینی و فه‌قێیتتی، به‌هۆی زیره‌کی و لێهاتووی، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، وه‌ك مامۆستا، له‌مزگه‌وت و حوجره‌کاندا وانه‌ی ئایینی به مناڵان ده‌ڵێته‌وه. (خوداداد) هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشی پێوه‌دیار بووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان و خانه‌قینیش له‌کۆنه‌وه‌لانه‌ی زۆر جۆره‌مه‌قامی کوردی ڕه‌سه‌ن بووه ، ئه‌مه‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوداداد دروستکردووه. له‌هه‌ره‌تی گه‌نجیدا توانای ووتنی مه‌قامی هه‌بووه، له ده‌نگخۆشان و شاره‌زایانی مه‌قام نزیک بۆته‌وه‌و به‌ووردی گوێی بۆ شلکردوون تا زیاتر فێری مه‌قامه‌کانی قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسی و خورشیدی، ئای ئای، خاوکه‌ر ببێت . کاتێکیش به‌مه‌به‌ستی کارکردن و هۆڕه‌چڕین، سه‌ردانی دێهاته‌کانی ده‌وروپشتی خانه‌قین و ئێرانی کردووه ده‌نگخۆشانی تری ئه‌و ناوچانه‌ی ناسیووه.