У нас вы можете посмотреть бесплатно ئەو سیخوڕەی تەنانەت قاسم سولەیمانیش پشتی پێدەبەست или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
چیرۆکی ئەو گەنجە کوردەی ڕۆژهەڵات، کە مۆساد ناردیە نێو دڵی دامەزراوە هەستیارەکانی ئێران ئامادەکردنی مەیسەم مورادی چیرۆکی سیخوڕێکی کوردی کە تا ئێستاش ناوی ڕاستەقینەی ئاشکرا نەکراوە و نازناوەکەی ئارادە، ئەو کە بنەڕەتی بۆ جووەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە، بە ناوی خوازراوی "حاجی ڕوحۆڵا محەممەدی" ناسرابوو و تەنانەت قاسم سولەیمانیش متمانەی پێدەکرد. لە تەمەنی ۱۷ ساڵیدا، بە پاسپۆرتێکی تەزویر و کەمێک زێڕی دایکییەوە، لە ڕێگەی قاچاخچییەوە ئێران جێدەهێڵێت، خۆی دەگەیەنێتە باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئەستەنبوڵ. لەوێ داوای چوون بۆ تەلئەبیب دەکات، بەڵام مۆساد داوای لێدەکات بگەڕێتەوە بۆ ئێران و وەک سیخوڕ کاربکات. دوای گەڕانەوە، بە ڕێنمایی و واستەی مۆساد لە زانکۆی "ئیمام سادق" وەردەگیرێت. لەوێ وەک کەسێکی ئایینیی توندوتۆڵ دەردەکەوێت و سەرنجی بەرپرسان ڕادەکێشێت. دوای زانکۆ بەهۆی بەهرە و تواناکانی، لە حکومەتی ئێران پێشنیاری بۆ دەکرێت لە وەزارەتی دەرەوە دابمەزرێت، بەڵام مۆساد ڕێگری دەکات و د ەینێرێتە کەرتی تەکنەلۆژیا و بانکی. بەهۆی زیرەکیی خۆی و پاڵپشتیی مۆساد، دەبێتە خاوەن پێگەیەکی بەهێز و لە قاسم سولەیمانی نزیک دەبێتەوە. جارێکیان سولەیمانی داوای کڕینی کەرەستەی ئەتۆمی لێدەکات؛ مۆسادیش لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆیەوە لە ئەوروپا کەرەستەیەکی تێکدراوی پێدەفرۆشێت کە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران توشی کێشە دەکات. لە ساڵی ۲۰۱۳دا، ئاراد کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان لە "مەلارد" دەکڕێت و سیستمەکانی دەبەستێتەوە بە ئۆرشەلیم. مۆساد داوای لێدەکات چەند پڕۆگرامێک لە سیسەمی کۆمپانیاکە زیاد بکات، دوای ماوەیەک داوای لێدەکەن پرۆگرامەکان بسڕێتەوە، دوای سڕینەوەی پرۆگرامەکان، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات کە تێیدا "حەسەن تهرانی موقەدەم"، باوکی مووشەکی ئێران، دەکوژرێت. دوای دوو ساڵ، بەهۆی دەستگیرکردنی سیخوڕێکی مۆساد، ئاگادار دەکرێتەوە کە مەترسیی دەستگیرکردنی لەسەرە. ئاراد بە ناسنامە و دەموچاوی دەگۆڕن لە ڕێگەی دەریایەوە دەگەیەندرێتە ئیسرائیل. بەرپرسانی مۆساد ئەو بە "ئیلی کۆهێنی نوێ" دادەنێن. ئێستا چیرۆکی ژیانی لە کتێبێکدا بە ناوی (دەمامک) ئامادەکراوە بۆ بڵاوکردنەوە، هاوڕێیەکی نزیک لەخۆی چیرۆکی ژیانی نوسیوەتەوە، بڕیارە بەم زووانە بڵاوبکرێتەوە. ==================== #دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد #عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا www.skurd.net =========== فەیسبوك: / skurd.net تویتەر: https://x.com/standardkurdi گروپ تیلیگرام: https://t.me/standar_kurd ئینستیگرام: / standarkurd تومبلەر: https://www.tumblr.com/standarkurd ڤایبەر گروپ: https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...