У нас вы можете посмотреть бесплатно ٧٠ وتەی جوان و شیرینی ئیمامی عەلی بۆ پەند و ئامۆژگاری😊 | وتەکانی ئیمامی عەلی или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ڤیدیۆیەک تایبەت بە وتەکانی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب بۆ پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە وتەکانی ئەم زانا گەورەیە رەزای خوای لێبێت، لەم ڤیدیۆیەدا ٧٠ وتەی بە نرخی ئیمامی عەلی هەیە هەرچەندە وتەکانی زۆرن بەڵام با ڤیدیۆیەکە کورت بێت حەفتا وتە بەسە هیوادارم سوودمەندی وتەکانی ئەم زانایە ببن. زانیاری// عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب کوڕە مامی پێغەمبەرمانﷺ و ھاوسەری فاتمەی کچی بووە و لە ھاوەڵەکانیەتی و ئالی بەیتە، ئەو چوارەم خەلیفەی ڕاشدین لەلای سوننە و یەکەم ئیمام لەلای شیعەیە. عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبی کوڕی عەبدولموتەڵیبکوڕی ھاشم لە مەککە لە ساڵی ٥٩٩ زایینی یان ٣٠ ساڵ دوای ساڵی فیل لە دایک بووە. باوکی عەلی، پێغەمبەر محمدیﷺ ڕاسپاردووە بۆ پەروەردەکردنی عەلی لە دوای مردنی خۆی. عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب ئیسلام بووە پێش کۆچی پێغەمبەرﷺ بۆ مەدینە کاتێک مناڵ بووە و ئەڵین دووەم یان سێیەم کەس بووە کە چۆتە ئیسلامەوە و یەکەم لاو بووە کە موسڵمان بووە، دوای ئەوە کە پێغەمبەر ئیسلامی ڕاگەیاند ﷺ بە نزیک و کەسوکاری خۆی لە بەنی ھاشم بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە قورئاندا ھاتبوو، بەڵام کاتێک بانگەوازی بۆ کردن کەس وەڵامی نەدایەوە عەلی نەبێت. ھەروەک عەلی کۆچی نەکرد بۆ حەبەشە کاتێک پێغەمبەرﷺ ڕێگەی دا کۆمەڵێک لە موسڵمانان کۆچ بکەن بۆ حەبەشە دوای ئەوەی بێباوەڕەکان زۆر ئازاریان ئەدان، لە مەککە مایەوە و ئازاری چەشت بە دەستی قوڕەیش.. عەلی کاتێک تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو بۆ مەدینە کۆچی کرد. پێغەمبەرﷺ کاتێک برایەتی خستە نێوان موسڵمانان لە دوای کۆچکردن، برایەتی خستە نێوان عەلی لەگەڵ خۆیدا، و فاتمەی کچی کردە ھاوسەری لە ساڵی ٢ی کۆچیدا. عەلی جێگەی متمانەی پێغەمبەر بووﷺ و یەکێک بوو لەوانەی قورئانی ئەنوسیوە. و یەکێک بوو لە نوێنەرەکانی کە پەیامەکانی پێغەمبەریان ﷺ ئەگەیاند و ھۆزەکانیان بانگ ئەکرد بۆ ئیسلام، ھەروەک ڕۆڵی ھەبوو لە کوژاندنەوەی ناکۆکی نێوان ھەندێک لە ھۆزەکان.