У нас вы можете посмотреть бесплатно سروشتی هەجیج или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
هەجیج، گوندێکی سرنجڕاکێش لە نێو دڵی شاخەکانی هەورامان گوندی هەجیج سەر بە ناحیەی نەوسود سەر بە قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشانی ئێرانە. هەجیج لە ناوچەیەکی دارستانی و شاخاویی هەورامانی ئێرانە. هەجیج لای گەشتیارانی ناوخۆیی ئێران ناوبانگێکی زۆری هەیە، ساڵانە بە ملیۆنان کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ئێرانەوە سەردانی ئەم گوندە سیحراوییە دەکەن، بەدەر لەمەش زۆرن ئەو گەشتیارانەی بیانی کە لە وڵاتانی دیکەی جیهانەوە دێنە ئێران و هەجیج وەک یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەیان هەڵدەبژێرن. هۆی ناونانی ئەم گوندە بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە کە هەجیجی تێدا بونیاد نراوە، مانای ئەم وشەیە دۆڵێکی قووڵ و سەرسەوزە و بەو هۆیەوە کە ئەم گوندەی تێدایە بە هەجیج ناسراوە. لە بەشی چەپی ڕێگای هەجیجەوە ئەشکەوتێک دەبینرێت کە لە سەرجەم وەرزەکانی ساڵەوە ئاوێکی پاک و ڕوونی لێ دێتە دەرەوە و دەگاتە ڕووباری سیروان. خەڵکی هەجیج ئەم کانیاوە بە ناوی بڵ دەناسن. ئاوی بڵ لە ڕووی تەندرووستییەوە تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە و بە ئاوی کانزایی ناو دەبرێت. ئەگەر لە هەجیج بمێننەوە و حەزتان لە پیاسە هەبێت دەگەنە شاخەکانی شاهۆ کە بەشێک لە زنجیرە شاخەکانی زاگرۆسن. یەکێک لە گرنگترین و ناسراوترین ڕووبارەکانی ناوچەی هەورامان کە لە هەجیجەوە تێپەڕ دەبێت، ڕووباری سیروانە، ئەمەش دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.