У нас вы можете посмотреть бесплатно لۆجیكی ئه‌رستۆ-وانه‌ی 2: جۆری وتراوه‌كانو چی له باره‌ی چییه‌وه ده‌وترێت- د. عرفان مسته‌فا или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لۆجیكی ئه‌رستۆ كتێبی یه‌كه‌م: وتراوه‌كان (كاتیگۆرییه‌كان) لێكدانه‌وه‌ی: د. عرفان مسته‌فا وانه‌ی دووه‌م: جۆری وتراوه‌كان و چی له باره‌ی چییه‌وه ده‌وترێت تێكسته‌كه‌ی ئه‌رستۆ: 1.1) له ناودارێكه‌وتوو وله ناوداهاوبه‌ش و رۆنراو ئه‌وانه‌ی كه له ناوێكداڕێكه‌وتوون، له‌باره‌یانه‌وه ده‌وترێت: رێكه‌وتنه‌كه‌یان ته‌نها له ناوه‌كه‌دایه‌و ناوه‌كه‌ش هه‌ردووكیان ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ناوه هاوبه‌شه‌كه كه ده‌بێت هه‌مان جه‌وهه‌ر بگه‌ینێ بۆ هه‌ردوكیانهه‌مان جه‌وهه‌ر ناگه‌ینێ و له‌مه‌دا جیاوازه . نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌باره‌ی (مرۆڤ) و (وێنه)ی مرۆڤه‌وه ده‌وترێت زینده‌وه‌ره، لێره‌دا ناوی زینده‌وه‌ره ته‌نها ناوێكه كه هه‌ردوكیان ده‌گرێته‌وه، ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی له رێگه‌ی ئه‌و ناوه‌وه ده‌وترێت هه‌مان مانا ناگه‌ینێ و جیاوازه. كاتێك هه‌ردوكیان مانای زینده‌وه‌ره وه‌ك یه‌ك ده‌گه‌یێنن گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان مانای ئه‌وه‌ی كه زینده‌وه‌ره لای خۆیه‌وه بگه‌ینێ، به‌ڵام ئه‌و وتراوه‌ی كه ماناكه ده‌گه‌ینێ هه‌مان مانا ناگه‌ینێ و له هه‌ریه‌كه‌یاندا ئه‌وه ده‌گه‌ینێ كه تایبه‌ته به هه‌ریه‌كه‌یان. ئه‌وانه‌ی كه له‌ناوداهاوبه‌شن، له‌باره‌یانه‌وه ده‌وترێت: ناوێكی گشتییان هه‌یه كه هه‌ردووكیان ده‌گرێته‌وه، ئه‌و وتنه‌ش له‌رێگه‌ی ناوه‌كه‌وه مانای جه‌وهه‌ره‌كه ده‌گه‌ینێ ئه‌ویش یه‌كه‌و له هه‌ردووكیاندا هه‌مان مانا ده‌گه‌یێنێ. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌باره‌ی (مرۆڤه‌كه) و (گا‌كه)وه ده‌وترێت زینده‌وه‌ره، ئه‌و دوانه‌ش واته مرۆڤه‌كه‌و گا‌كه، هه‌ردووكیان به ناوێكی گشتی ناوبراون كه زینده‌وه‌ره، به‌ڵام مانای جه‌وهه‌ره وتراوه‌كه‌شیان به‌هه‌مان شێوه یه‌كه. كاتێك هه‌ردوكیان مانای زینده‌وه‌ره وه‌ك یه‌ك ده‌گه‌یێنن گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان له‌لای خۆیه‌وه مانای ئه‌وه‌ی كه زینده‌وه‌ره بگه‌ینێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و وتراوه‌ش كه له باره‌ی هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه، له هه‌ردوكیاندا ماناكه‌ی خۆی بگه‌ینێ. ئه‌وانه‌ش كه ناوێكی رۆنراویان هه‌یه ئه‌وه ناوه‌كه‌یان ناوه هه‌مه‌كییه‌كه‌ی شته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له رۆناندا لێی جیاوازن. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه: ره‌وانبیژ له ره‌واننبیژی و ئازا له ئازایه‌تی رۆنراوه. (1.2) وتراوه جیاوازه‌كان له باره‌ی وتراوه‌كانه‌وه ده‌وترێت كه هه‌یانه به پێكهاته‌یی ده‌وترێن و هه‌شیانه به پێكهاته‌یی ناوترێن. ئه‌وانه‌ی كه به پێكهاته‌یی ده‌وترێن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێیت: مرۆڤه‌كه ئاماده‌ده‌بێت و گایه‌كه زاڵده‌بێت. ئه‌وانه‌شیان كه به پێكهاته‌یی ناوترێن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێیت: مرۆڤ، گا، ئاماده‌ده‌بێت، زاڵده‌بێت. (وتراوه‌كانی) بوونه‌وه‌ره‌كان هه‌یانه له‌باره‌ی بابه‌تێكه‌وه ده‌وترێت و له هیچ بابه‌تێكدا نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێیت: مرۆڤ، ئه‌مه له‌باره‌ی مرۆڤێكه‌وه ده‌وترێت و ئه‌ویش له هیچ بابه‌تێكدا نییه. هه‌شیانه له ناو بابه‌تێكدایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له باره‌ی بابه‌تێكه‌وه ناوترێت. هه‌شیانه له‌بابه‌تێكدا نییه‌و له باره‌ی بابه‌تێكیشه‌وه ناوترێت. مه‌به‌ستیشم له‌وه‌ی كه ( له بابه‌تێكدایه) ئه‌وه‌یه كه له شتێك‌دا هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك به‌شێكی ئه‌وشته، ئه‌و بابه‌ته‌ش بوونێكی راوه‌ستاوی نابێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له ناویدا بوونی نه‌بێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش: رێزمانێكه، كه له بابه‌تێكدایه ئه‌ویش ده‌روونه‌و هه‌رگیزیش ناكرێت له باره‌ی بابه‌تێكه‌وه بوترێت. یان : سپیه‌تییه‌ك، كه له ناوبابه‌تێكدایه كه ته‌نێكه ( ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌نگێك هه‌بوو، ره‌نگه‌كه له ناوته‌نێكدابێت) ئه‌وه بێگومان له باره‌ی هیچ بابه‌تێكه‌وه ناوترێت. هه‌شیانه له باره‌ی بابه‌تێكه‌وه ده‌وترێت و له بابه‌تێكیشدایه، نموونه‌ی ئه‌مه: زانسته، كه له بابه‌تێكدایه ئه‌ویش ده‌روونه‌و له باره‌ی بابه‌تێكیشه‌وه ده‌وتریت كه ئه‌و نوسینه‌یه زانسته‌كه‌ی پێ نوسراوه. هه‌شیانه نه له‌بابه‌تێكدایه‌و نه له‌باره‌ی بابه‌تێكیشه‌وه ده‌وترێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش: (مرۆڤێك یان ئه‌سپێك) ه. ئه‌وانه‌ش كه هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌وانیان هه‌یه، نه له‌ناو بابه‌تێكدان و نه له‌باره‌ی بابه‌تێكیشه‌وه ده‌وترێن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه كه‌سیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه به ژماره‌ی یه‌ك دیاریده‌كرێن، وه‌ك یه‌ك پیاو یان یه‌ك ئه‌سپ، ئه‌مانه‌ش هه‌رگیز له باره‌ی بابه‌تێكه‌وه ناوترێن. به‌ڵام رێگری نییه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا هه‌ندێكیان له ناوبابه‌تێكدا هه‌بن وه‌ك: (نوسین) كه له‌بابه‌تێكدا هه‌یه‌و بابه‌ته‌كه‌ش ده‌روونه، به‌ڵام له باره‌ی هیچ بابه‌تێكه‌وه ناوترێت. له ( منطق ارسطو: الجزأ الآول, ت: اسحق بن حنين, تحقيق: عبدالرحمن بدوي, الطبعة الأولى, بيروت: 1980)ه‌وه وه‌رگێراوه بۆ كوردی.