У нас вы можете посмотреть бесплатно چۆن باڵندە هێور دەکەینەوە واتە بەشێوەیەک نەترسن لێت или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئایە دەزانیت بۆچی باڵندە تووشی جەڵدە یان شۆک دەبێت...؟ باڵندەی ماڵی یەکێکە لەو زیندەوەرانەی کە زۆر هەستیارە بە تایبەتی کاتێ سەرقاڵی خواردن دەبێت یان خواردنەوەی ئاو دەبێت یان لەناو قەفەزدا پشوو دەدات یان کاتێ دەنووێت بۆ هەر خورپەیەک یان جووڵانەوەیەکی نەخواستراو یان هەر دەنگیکی بەرز یان گرتنێکی کتووپڕ کە ئەو باڵندەیە کاتێ لەپڕدا گوێی لەدەنگێکی بەرز یان لەناوکاو دەبێت وا دەزانێت گیان لەبەرێک هەڵمەتی بۆ دەبات بۆ ئەوەی ڕاووی بکات کە ئەمە لە سروشتی ئەم باڵندانەدا هەیە کە زۆرجار دەبێتە هۆکاری مردنی ڕاستەوخۆیان یان دروست بوونی کێشەیەک لە مێشکیان. کاتێ باڵندە ماوەیەکی زۆر خۆری نەدیوە یان نەخراوەتە بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر ئێمەش زۆر بە دڵخۆشییەوە قەفەزەکەیان هەڵدەگرین و دەیان خەینە بەر تیشکی خۆر کە ئەمە زۆر کات دەبێتە هۆکاری ئەوەی باڵندەکە تووشی شۆکی تیشکی خۆر ببێت یان تووشی جەڵدەی دەماغ ببێت چونکە ئەو تیشکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لە مێشکی باڵندەکە دەکات. بۆ ئەوەی باڵندەکانت تووشی جەڵدە یان شۆک نەبن پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانە ببیت: 1.دەرگای ژووری باڵندەکانت بە خێرایی یان بەتوندی مەکەرەوە یان پەنجەرەی ژووری بالندەکانت تووند دامەخە یان هەر دەنگێکی بەرزی نەخوازراو. 2.لەکاتی داگیرساندنی گڵۆپدا لە باڵندەکانت هەوڵ بدە کاتیان بدەرێ پێش ئەوەی بچیتە لایان(واتە دوای داگیرسانی گڵۆپ یەکسەر مەچۆ بۆلایان چونکە لەوانەیە هەندێکیان جارێ هەر نووستبن). 3.لەکاتێکدا باڵندەکەت نووستووە بەهیچ شێوەیەک هەوڵمەدە بیگریت. 4.کاتێ باڵندە دەگریت بە دەست لە قەفەزدا هەوڵ بدە پێش گرتنی چەند جارێک دەستتی بەرکەوێت تا باڵندەکە تۆزیک هیلاک دەبێت و لەکاتی گرتنیدا بەهیچ شێوەیەک پەستانی مەخەرە سەر واتە تووند مەیگرە. 5.بەهیچ شێوەیەک لە دەرەوە قەفەزی بالندە بەشێوەی ڕاستەوخۆ مەخەر بەر تیشکی خۆر بە تیبەتی لەو کاتانەی تیشکی خۆر بەهێزە چونکە ئەگری زۆری هەیە تووشی جەڵدە یان شۆکی هەتاو ببێت، هەوڵبدە کاتێ بالندە دەخەیتە بەر تیشکی خۆر نیوەی قەفەزەکە لەبەر هەتاوبێت و نیوەکەی تری لەبەر سێبەر .(بەیانیان زوو کە خۆر هەڵدێت و ئێواران کەی خۆر ئاوا دەبێت تیشکی خۆر بەهیز نییە دەتوانیت لەبەر تیسکی خۆر داینێت بە مەرج ئاگاداری ئەوەبیت زوو لایبەریت پێس ئەوەی تیشکی خۆر بەهێزبێت). 6.لە کاتی بەرەڵابوونی باڵندە لە ماڵدا یان لە ژووری باڵندەکانت لەکاتی فڕیندا ئاگاداری شووشە بە چونکە باڵندەکە کە دەفڕێت زۆرجار نایبینێت و خۆی پیادەکێشێت و دەبێتە هۆی جەڵدەی مێشک. 7.گەر باڵندەی بچووکت هەبوو لە قەفەزدا و لەگەڵیشی باڵندەی تری گەورەترت هەبوو دەبێت ئاگاداربیت باڵندە گەورەکە نەفڕێتە سەر قەفەزی باڵندە بچووکەکان چونکە لەەوانەیە وابزانێت ئەو باڵندەیە هەوڵی ڕاوکردنی دەدات. 8.قەفەزی باڵندەکانت لە شێونیک دامەنێ کە منداڵ دەستی بگاتێ یان پشیلە یان سەگ یان هەر گیانداریکی تر چونکە مندالەکە لەوانەیە بۆیاریکردن دەستیان بۆ بەرێت یان بە تووندی بکێشێت بە قەفەزەکەدا ببێتە هۆکاری جەڵدە یان شۆک بۆ باڵندەکە ، پشیلەش ئەوە هەموومان دەزانیین کە لەهەمووی ترسناکترە بۆ بالندە. 9.لەکاتێ باڵندە هێلکە یان بێچووی دەبێت کاتێ بۆ سەیرکردنی هیلکەکانیان یان بێچووەکانیان بە کتووپڕی دەست مەکەن بە قەفەزەکەدا بەڵکو لە پێشدا هەوڵبدە بە هێواشی لە هێلانەکە یان قەفەزەکە بدە تا مێیەکە یان نێرەکە دێتە دەرەوە لە هیلانەکە ئینجا هەوڵی سەیرکردن بدە. 10.لەکاتێ مێیەی بالندە لەسەر هێلکە دەکەوێت بە تایبەتی دوای 4 بۆ 5 ڕۆژی کڕ کەوتنەکەی سووڕی خوینی سست دەبێت لەبەر ئەوەی جوولەی کەم دەبێت بەهۆی نیشتنی زۆرترین کات لەسەر هێلکە و بێچووەکان، لەبەر ئەوە دەبێت ڕۆژانە یان هیچ نەبێت بە دوو ڕۆژ جارێک لەدوای 4 بۆ 5 ڕۆژی کڕکەوتنی مەڵتی ڤیتامینیان بدرێتێ بۆ ئەوەی تووشی چەڵدە نەبێت. باشترین کار چییە بیکەین بۆ باڵندەیەک کە جەڵدە یان تووشی شۆک بووبێت؟ جەڵدە یان شۆک ئەوەیە کە خوێن بە باشێ لە مێشکەوە ناچێت بۆ دەمارەکانی لەش و دەبێتە هۆی ئەوەی باڵندەکە بکەوێتە پەلە قاژێ یان سووڕانەوە بەدەوری خۆیدا یان لەرزینی سەر یان سووڕانی سەر یان کەوتن لەناو قەفەزەکە. یەک شت هەیە کە زۆر گرنگە لێرەدا باسی بکەین : کاتێ باڵندە جەڵدەی دەماغ لێدەدات یەکسەر دەمرێت یەکێک لە نیشانەکانی ئەوەیە دەنووکی ڕەش یان نیلییەکی تۆخی لێدێت. کاتێ بالندەکەمان تووشی ئەو بارە دەبێت باشترین کار کە بیکەین ئەوەیە یەکەم بەهیچ شێوەیەک باڵندەکە بەدەست نەگرین بۆ ئەوەی باری خراپتر نەبێت لە ترسا ، دووەمین خێرا پەڕۆیەک بدەین بەسەر قەفەزەکەیدا بۆماوەی 3 بۆ 4 کاتژمێر لە شوێنیکی تاریک داینێین تا باڵندەکە ئەهوەن ببێتەوە و سووڕی خوێن بکەوێتەوە گەڕ بەشێوەی ئاسایی ئەگەر جەڵدەکە یان شۆکەکە زۆر کاریگەر نەبێت کە هەندێک جار بەداخەوە یەکسەر دەبێتە هۆکاری مردنی بالندەکە. وە بۆ ئەم حالەتانە ڤیتامین C زۆر چاکە یان مڵتی ڤیتامین چونکە زۆرجار چەند ڕۆژێکی دەوێت باڵندەکە تا دەگەڕیتەوە باری ئاسایی خۆی. خۆپاراستن چییە لە تووشبوونی جەڵدە و شۆک؟ باشترین خۆپاراستن ئەوەیە کە ڕۆژانە یان چەند ڕۆژیک جارێک باڵندەکانت بگریت یان هیچ نەبێت ئەوەندە لێیان نزیک ببیتەوە تا هەست دەکەیت بە تەواوی ترسیان لێت شکاوە کە ئەمە زۆر ئاسانکاری دەکات لە دوور کەوتنەوە لە جەڵدە و شۆک. هیوادارین توانیبێتمان ڕۆسنایی بخەینە سەر خالە گرنگەکان و هەچ پرسیارێک یان ڕوونکردنەوەیک هەبێت لەخزمەتدایین. تێبینی: ئیمە وەک ئەزموونی خۆمان باسی جەڵدەی بالندە دەکەین کە تیی گەیشتووین لەوانەیە بەشێوەیەکی زانستی نەبێت و گەر دکتۆریک باسی بکات زۆر جیاوازتربێت لەوەی ئێمە باسمان کردووە. لەبەر ئەوە داوای لیبوردن دەکەین لەهەر کەم کوڕییەک یان هەلەیەک بەشێوەیەکی زانستی هەبێت. لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەمووتان 2019.08.19 کۆمەڵەی بەخێوکەرانی باڵندە لە کوردستان