У нас вы можете посмотреть бесплатно بزانە خودای گەورە بە بروسڪ چۆن مولحیدێکی لەناو برد или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بزانە خودای گەورە بە بروسڪ چۆن مولحیدێکی لەناو برد See how God destroyed an atheist with lightning انظر كيف أهلك الله ملحداً بالبرق واتە: خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت. هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه. هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه. هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا. ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان : ﴿ٱلْبَرْقَ﴾: ئەو ڕووناکیەیە کە لە هەور دەردەچێت، پێش دەنگی هەورە تریشکە دەردەکەوێت. ﴿ٱلرَّعْدُ﴾: ئەو دەنگەیە کە لە هەور دەبیسترێت. ﴿وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ﴾: ئاگرێکە لە هەور دەردەچێت. سوودەکانی ئایەتەکان : ١- جێگیرکردنی گەورەیی و تەنیایی خوا، تەواوی توانای لە هێنانەدی بروسکە و هێنانەدی هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار، هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، لەبەر وتەی: ﴿هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفٗا وَطَمَعٗا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ١٢ وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ﴾. ٢- حیکمەتی خوای گەورە لە هێنانەدی هەورە بروسکە، کە بەندەکان دەترسن لە تیاچوون و جۆرەها زیان، ئومێدیان بە بارینی باران و خێر و بێر و ڕزق و ڕۆزی، لەبەر وتەی: ﴿خَوْفٗا وَطَمَعٗا﴾. ٣- تەواوی توانای خوای گەورە لە هێنانەدی هەوری قورس و سەنگین و ئاودار بەجۆرێک کەس نازانێت چەند قورس و سەنگین و ئاودارە مەگەر تەنها خوا، بەجۆرێک ئەگەر دابەزێتە سەر زەویەکی فراوان هەمووی نقووم دەکات، لەبەر وتەی: ﴿وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ﴾. ٤- تەسبیحاتی هەورە بروسکە سوپاسی خوای گەورە دەکەن وەک هەموو دروستکراوەکانی تر، لەبەر وتەی: ﴿وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ﴾، هەموو دروستکراوەکان بێ گیان و بەگیان تەسبیحاتی خوای گەورە دەکەن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا٤٤﴾ (الإسرا‌ء: ٤٤). ٥- جێگیرکردنی بوونی فریشتەکان و تەسبیحات حەمدیان و بە پاک دانان و بە گەورە دانانی خوای گەورە، لەبەر وتەی: ﴿وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ﴾. ٦- ترساندنی بەندەکان بە هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه، لەبەر وتەی: ﴿وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ﴾. ٧- ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕی موشریکەکان ده‌رباره‌ی خوا، گومانیان لە گەورەیی خوا و تەنیایی و تواناکەی بەسەر زیندووبوونەوەدا، لەبەر وتەی: ﴿وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ﴾. ٨- خۆپاراستن لە سزای خوا و تۆلە سەندنەوە، لەبەر وتەی: ﴿وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ﴾. ٩- هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاست، لەبەر وتەی: ﴿لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّۚ﴾. ١٠- موشریکەکان ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێ سووده و ناگاته ده‌می، لەبەر وتەی سورة الرعد - اية 13 وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعۡدُ بِحَمۡدِهِۦ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مِنۡ خِيفَتِهِۦ وَيُرۡسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمۡ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلۡمِحَالِ And the thunder exalts [Allah] with praise of Him – and the angels [as well] from fear of Him – and He sends thunderbolts and strikes therewith whom He wills while they dispute about Allah; and He is severe in assault..