У нас вы можете посмотреть бесплатно خۆشی و شادی ئێمە لە مەسیحدا - ڕۆژی ١٥ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
مەتا ٢: ١٠ - ١١ کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان بە دیاری پێشکەش کرد. خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: مەتا ٢: ١ - ١٢ کاتێک چیرۆکی لەدایکبوونی عیسا دەخوێنینەوە ئەوەمان دەکەوێتەوە یاد کە خودا بەڵێنەکەی خۆی بەدی هێنا و عیسا بە بەڵێنی خودا لەدایک بوو. ئەو بەهۆی جووتبوونی ژن و پیاو لەدایک نەبوو، بەڵکو ئەو لە پاکیزەیەک لەدایک بوو بۆ ئەوەی نەبێتە هەڵگری گوناهی بۆماوەیی، چونکە بەرخی قوربانی دەبێت بێکەموکۆری بێت. عیساش بێکەموکوڕی بوو، بەبێ لەکەی گوناه بوو. کە ئینجیل دەخوێنینەوە، منداڵێکی تازەلەدایکبوو دەبینین لەگەڵ دایکی و لەگەڵ چەند پیاوێکی دانا کە لە نەتەوەی کورد بوون و ئەستێرەناس بوون، لە ڕۆژهەڵاتەوە گەشتێکی دوورودرێژیان دەکرد بۆ گەڕان بە دوای پاشای تازەلەدایکبوو، ڕزگارکەری جیهان. کاتێک ئەوان منداڵەکە دەدۆزنەوە زۆر دڵخۆش و شادومان دەبن و لە گەنجینەکەیان دیاری بەنرخی پێشکەش دەکەن و کڕنۆشی بۆ دەبەن کە گوزارشت لە پاشایەتی عیسا دەکات. دواتریش بە ڕێگایەکی نوێ دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ. خوشکان و برایان ئایە خۆشی و شادومانی ڕاستەقینەتان دۆزیوەتەوە وەک چۆن مۆغەکان دۆزیانەوە؟ یاخود هێشتا لە گەشتەکەتانن و بە دوای دەگەڕێن تاکو بیدۆزنەوە؟ ئایا دەتانەوێت وەکو پیاوە داناکان دڵخۆش و شادومان بن؟ ئەوە داوا بکەن پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەیدۆزنەوە، چونکە مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە. چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هاوڕێیەکم هەبوو زۆر گلەیی دەکرد کە خۆشی و شادومانی نییە. بۆیە بڕیاریدا، کوردستان جێبهێڵێت و لە وڵاتی کەنەدا بژیێت، بە هیوای ئەوەی خۆشی و شادی بدۆزێتەوە. بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر کاتێک پەیوەندیم پێوە کرد ئەو لە وڵاتی کەنەدا بوو، کاتێک لێم پرسی ئایا دڵخۆش و شادومانیت؟ وەڵامەکەی ئەوە بوو. "نەخێر بەداخەوە." گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە خۆشی و شادومانی پێویستی بە گۆڕینی شوێن نییە بەڵکو پێویستی بە گۆڕینی دڵ و بڕیاردانە. پێویستە بڕیار بدەین و دڵمان بگۆڕین بەرەو ئاڕاستەی عیسا تاکو خۆشی و شادومانی ڕاستەقینە بدۆزینەوە وە کو مۆغەکان. هەروەها ڕێگایەکی نوێ بگرینەبەر کە ڕێگای ڕاستی و ژیانە. هەروەها خۆشی لە یەزدان ببینین. کتێبی پیرۆز لە زەبووری٣٧: ٤ پێمان دەڵێت: خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. لەم سەری ساڵەدا خەڵک دێن و پاشای تازەلەدایکبوو، ڕزگارکەری جیهان، میری ئاشتی و باوکی هەتاهەتایی دەبینن. ئەگەر ساڵانێکە بە دوایدا دەگەڕێن یان تازە بیستووتانە؛ ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون یان باکوور یان باشوور ئەوە با پێکەوە دڵ خۆش بین چونکە پاشای شکۆمەندی لەگەڵمانە و ئێمەی ڕۆڵەکانی جێناهێڵێت. ئایا چاوەڕێی بینینی پاشایەکی تر یان منداڵێکی تری پێچراوە دەکەی؟ زۆر شادومانین کە ئێمە ئێستا لێرەین و تروسکایی ڕووناکییەک لەم جیهانە تاریکەدا بەرەو ئێرەی هێناوین تاکو بەخۆشی و شادومانی عیسا بپەرستین و کڕنۆشی بۆ ببەین و هاواری خۆشی بکەین. کاتێک بەڕاستی عیسا دەبینین، دەتوانین چاوەڕێی دوو شت بکەین؛ خۆشی و خوداپەرستی بە شادومانییەوە. کاتێک بەڕاستی دێینە لای مەسیح بۆ پەرستنی، دەبێت ئامادە بین کات و گەنجینەکانمان و خۆمانی پێشکەش بکەین. ئینجا خودا خواستی خۆیمان بۆ دەردەخات و بەکارمان دەهێنێت بۆ شکۆمەندی ناوی خۆی، هەروەها ئێمەش دڵخۆش و شادومان دەبین چونکە دڵخۆشی و شادومانی ڕاستەقینە لە گەیشتن بە مەسیحدایە. دۆزینەوەی خۆشی لە ژیانماندا شوێنکەوتن و بەدیهێنانی خواستی خودایە. خواستی خوداش دەتگەیێنێت بە عیسا. ئەم پیاوانە عیسایان دۆزیەوە چونکە بە دوای عیسادا دەگەڕان. لەدایکبوونی عیسا بیرمان دەخاتەوە کە دەبێت بە دوای خواستی خودا بکەوین بۆ ژیانمان. ئەگەر بمانەوێت خۆشی لە ژیاندا ئەزموون بکەین، ئەوا بزانە کە ئەمە لە دۆزینەوە و پەرستنی عیساوە سەرچاوە دەگرێت. باوەڕ و بڕیار و هیوا هەمیشە بەرەو خواستی خودا دەتبات، خواستی خوداش دڵخۆشی و شادومانی ئێمەیە. خۆشەویستان، بۆ بینینی عیسا پێویست ناکات سەدان میل ڕێگا ببڕین، تەنها دەرگای دڵت بکەوە و ئامادە بە بۆ ملکەچبوون بۆی و ئەو خۆی دێت بۆ لات. بۆیە با پێکەوە بە دڵخۆشی و شادییەوە عیسا بپەرستین و دڵخۆش بین. خوشکان و برایانی خۆشەویست ئایە ئێوە خۆتان ئامادە کردووە؟ ئایا ئامادەن کاتی خۆتان پێشکەش بە عیسا بکەن تاکو خۆشی و شادومانی بەدەست بهێنن؟ پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە لەم وەرزەی یادکردنەوەی لەدایکبوونی عیسای مەسیح، چۆن دەتوانیت بە خۆشی و شادمانییەوە مەسیح بپەرستیت و لێی نزیک ببیتەوە؟